دوای چەند کاتژمێرێک لە واژووکردنی رێککەوتنی ئاگربەست لە کەرتی غـ.ـەز.زە، رێککەوتنەکە کەوتەبواری جێبەجێکردنەوە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە بە کاتی هەرێمی کوردستان، رێککەوتنی ئاگربەست لەنێوان بزووتنەوەی حەماس و ئیسرائیل واژووکرا.
پرۆژەی ئاگربەستەکە لەلایەن دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا پێشکەشکرا و هەریەکە لە وڵاتانی میسر و قەتەر وەک نێوەندگیر رۆڵیان تێداگێڕا.
بەپێی ئاگربەستەکە بارمتە ئیسرائیلییەکان رادەستدەکرێنەوە، ئیسرائیل لە کەرتی غەززە دەکشێتەوە و بزووتنەوەی حەماسیش کەرتی غەززە جێدەهێڵێت.
هەر بەپێی رێککەوتنەکە لە ئەمڕۆوە دەرگای غەززە بەڕووی هاوکارییە مرۆییەکان دەکرێنەوە.
بڕیارە زیاتر لە دوو هەزار هاوڵاتیی فەلەستینی کە لە زیندانەکانی ئیسرائیلدان لەم چوارچێوەیەدا ئازادبکرێن.