شانۆیی “وەك قەقنەس دەسوتێم” له سلێمانی نمایشدەكرێت

بڕیارە ڕۆژانی 28 و 29ی ئەم مانگە لە شاری سلێمانی شانۆیی “وەك قەقنەس دەسوتێم” نمایشبكرێت.

شانۆییەكە لە نووسینی نووسەر و شانۆكاری كورد “گەزیزە عومەر”ە و نەژاد نەجم سینۆگرافیا و دەرهێنانی بۆكردووە، بڕیارە لە هۆڵی ڕۆشنبیریی سلێمانی نمایشبکرێت.

ژنە ئەكتەر هەوار فارس كاری نواندنی شانۆییەكە دەكات و میوزیكی كارەكە لەلایەن سیروان عومەرەوە ئامادەكراوە.

“وەک قەقنەس دەسوتێم” ‏‎پێشتر لە چەندین شاری عێراق نمایشكراوە و خەڵاتەكانی باشترین ئەكتەری كچ و باشترین نمایش و چەند خەڵاتێكی تری لە تونس و میسر چنیوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەم گۆڕانكارییەی وەتسئەپ چۆن هەڵدەسەنگێنیت؟

ئەپلیكەیشنی پەیوەندیكردنی وەتسئەپ، گۆڕانكارییەكی تری لە خزمەتگوزارییەكانیدا كرد و تایبەتمەندییەكی نوێی زیادكرد. بەپێی گۆڕانكارییە نوێیەكە، بەكارهێنەری وەتسئەپ دەتوانێت…
Total
0
Share