سوید هەنگاوێکی دیکە لە خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستان نزیکدەبێتەوە

دوای ئەوەی پارتی سۆشیال دیموکراتی سوید، پێویستیان بە دەنگی پەرلەمانتاری کورد ‏‏”ئامینە کاکەباوە” هەبوو بۆ پێکهێنانی كوتلەی زۆرینە، ڕێککەوتنێک لەنێوان ئەو دوو ‏لایەنەدا هەیە بۆ هاوکاریکردنی ڕۆژئاوای کوردستان.‏

دوای ئەوەی ئامینەی کاکەباوە، پەرلەمانتاری سەربەخۆ، گفتوگۆی لەگەڵ پارتی سۆشیال ‏دیموکرات دەستپێکرد بۆ پێکهێنانی زۆرینە، کاکەباوە مەرجی هەبووە، کە دەبێت ‏حکومەتی داهاتووی سوید هاوکاریی ئیدارەی خۆسەری دیموکرات بکات لە ڕۆژئاوای ‏کوردستان.‏

ئامینەی کاکەباوە، سەبارەت بە ڕێککەوتنەکە دەڵێت، “گفتوگۆکان زۆر باش چوونەپێشەوە ‏و من داوام لە سۆشیال دیموکراتەکان کرد، نووسراوێک لەنێوانماندا هەبێت، بۆیە ‏نووسراومان کردووە و بڕیارە هاوکارییەکان بۆ کوردانی ڕۆژئاوا زیاتر بکرێن”.‏

بەپێی زانیارییەکان، لە ڕێککەوتنەکەی نێوان سۆشیال دیموکراتەکان و ئامینەی کاکەباوەدا ‏هاتووە، “ناکرێت هێزێک کە چەکدارانی داعشی تێکشکاندووە و لەناویبردوون، بە ‏تیرۆریست ناوببرێت و ئەوە جێگای قبوڵ نییە”.‏

پێشتر سۆشیال دیموکراتی سوید سوپاسی پارتی یەکێتیی دیموکرات – پەیەدەی کردبوو کە ‏چەکدارانی داعشیان تێکشکاند و کەسوکاری چەکدارەکانیان داڵدەداوە.‏

سۆشیال دیموکراتەکانی سوید، پێویستیان بە دەنگی یەک ئەندام پەرلەمان هەبوو بۆ ‏پێکهێنانی حکومەت، بۆیە ئامینەی کاکەباوە، کە پەرلەمانتارێکی کوردە، لەگەڵ سۆشیال ‏دیموکراتەکان دانوستانیکرد بۆ ئەو پرسە.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كى هه‌ولێر به‌ نه‌شته‌رگه‌ری ده‌نگى پیاوێك گۆڕدرا

له‌ نه‌خۆشخانه‌ى ڕزگاریی فێركاریی هه‌ولێر، نه‌شته‌رگه‌رییه‌كى ده‌گمه‌ن بۆ پیاوێك ‏ئه‌نجامدرا و ده‌نگى گۆڕدرا. ‏ نه‌خۆشخانه‌ى ڕزگاری فێركاریی هه‌ولێر،…
زیاتر ببینە

سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی: مـ.ـەسرور بـ.ـارزانی ئەگەر ئۆکەی یەکێتی و سەرۆک بافڵی نەبێت ڕەنگە ببێتە پارێزگار

سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی ڕایدەگەیەنێت، واقیعێکی مێژوویی، سیاسی و جوگرافیی سەلمێندراو هەیە کە ئەگەر پـ.ـارتی بیەوێت تاکڕەوی جێبەجێبکات، دەسەڵاتەکەی…
Total
0
Share