جوتیار عادل: 700 كۆچبەر لە بیلاڕوسیا ناوی خۆیان بۆ گەڕانەوە تۆماركردووە

كۆچبەرانی كورد لەسەر سنوورەكانی نێوان بیلاڕوسیا و پۆڵەندا

وتەبێژی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، تائێستا نزیكەی 700 كۆچبەر لە بیلاڕوسیاوە ‏ناوی خۆیان بۆ گەڕانەوە تۆماركردووە و دەشڵێت، زیاتر لە 10 قاچاخچی دەستگیركراون ‏و لیكۆڵینەوەیان لەگەڵ دەكرێت.‏

جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ‏ئەنجومەنی وەزیران، دەربارەی پرسی كۆچبەران، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی ‏دەرەوە ڕاپۆرتێكی تێروتەسەلی لە چوارچێوەی هەنگاوەكان و ئەو هەماهەنگیەی هەردوو ‏حكومەتی هەرێم و عێراق و دۆستەكانی لەئارادایە و بەردەوامە، بۆ گەڕاندنەوەی ‏ئارەزوومەندانەی ئەو كەسانەی لە سنوور گیریانخواردووە، پێشكەشكرد.‏

وتیشی، لەو چوارچێوەیدا زیاتر لە 10 قاچاخچی دەستگیركراون و لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ ‏دەكرێت. ‏

جوتیار عادل لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئاشكراشیكرد، “نزیكەی 700 كەس ناوی ‏خۆیان تۆماركردووە بۆ گەڕانەوە و تائێستا ناونووسین بۆ گەڕاندنەوەی كۆچبەران ‏بەردەوامە و وەكو حكومەتی هەرێم لە هاوكاری درێغی ناكەین”.‏

لەلایەكی ترەوە سەبارەت بە داواكاریی خوێندكاران بۆ گەڕانەوەی دەرماڵە، وتەبێژی ‏حكومەت ئاماژەی بەوەكرد، حكومەتی هەرێم بڕیاریداوە پشتیوانی دارایی تەرخانبكات بۆ ‏وەزارەتی خوێندنی باڵا.‏

بڕی پارەكە دەستنیشان نەكراوە و وەك جوتیار عادل وتی، پارەكە لە بەرژەوەندیی ‏خوێندكاران تەرخاندەكرێت، بەشێكی پەیوەستە بە بەشە ناوخۆییەكان، بەشێكی پەیوەستە بە ‏باشكردنی بارودۆخی دارایی خوێندكاران.‏

بابەتی پێشتر

بەریتانیا لەبارەی ڕفاندنی فڕۆكەیەك لەلایەن ڕژێمەكەی سەدامەوە داوای لێبوردن دەكات

بابەتی دواتر

وەزارەتی ڕۆشنبیری: ناکرێت بۆ بەدەستهێنانی داواکاری پەلاماری كتێبخانە بدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share