لە رووداوێکی تەقەکردندا لە رانیە چوار کەس بوونە قوربانی

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەناو شاری رانیە رووداوێکی تەقەکردن روویدا و بەهۆیەوە کەسێک کوژرا و سیانی دیکەش برینداربوو.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە دەوروبەری کاتژمێر 1:00 رووداوێکی تەقەکردن لەنزیک مارکێتی ئەپڵ لەناو شاری رانیە روویداوە بەهۆیەوە چوار کەس برینداربوون و یەکێک لە بریندارەکان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانیلەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا هۆکاری رووداوەکە بە تەواوی نەزاندراوە، لێکۆڵینەوەکە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە، بەڵام هێندەی ئاشکرابووە، قوربانییەکان لەناو خۆیاندا بووەتە شەڕیان و ئەو رووداوەی لێکەوتووەتەوە.
جەختیشیکردەوە، دوای باشتربوونی دۆخی بریندارەکان وتەیان وەردەگیرێت و دادوەر بڕیار لەبارەی دۆسیەکەوە دەدات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جارێکی دیکە گردبوونەوەی ناڕەزایەتی کارمەندانی تەندروستی سەردەمی کۆرۆنا دەستیپێکردەوە

بەیانی ئەمڕۆ لە شاری هەولێر جارێکی دیکە گردبوونەوەی کارمەندانی تەندروستیی گرێبەستی سەردەمی کۆرۆنا لە بەرامبەر نوێنەکردنەوەی گرێبەستەکانیان و…
Total
0
Share