سەرەڕای هاتنی 200 ملیارەكە ژمارەیەك لە خانەنشینان مووچەی مانگی دوویان ‏وەرنەگرتووە

سەرەڕای ئەوەی حكومەتی فیدراڵ دوو ڕۆژە 200 ملیار دینارەكەی ناردووە، بەڵام تا ئێستا ژمارەیەك لە خانەنشینان مووچەی مانگی دوویان وەرنەگرتووە، حكومەت دەستپێكی دابەشكردنی مووچەی مانگی سێشی ڕانەگەیاندووە.

دوێنێ حكومەتی فیدراڵ 200 ملیار دیناری بۆ هەرێمی كوردستان نارد، میدیاكانی پارتی وایان بڵاوكردەوە، كە پارەكە بۆ تەواوكردنی مووچەی مانگی دوو بەكاردەهێنرێت، كە تا ئێستا بەشێن لە توێژەكان، بەتایبەت خانەنشینان مووچەكەیان وەرنەگرتووە.

بەڵام سەرەڕای ناردنی 200 ملیار دینارەكە لەلایەن بەغدادەوە و قسەكردن لەسەر تەواوكردنی مووچەی مانگی دوو، تا ئێستا ژمارەیەك لە خانەنشینان لەبەردەم بانكەكانن، بەڵام پارە نییە بۆ پێدانی مووچەكانیان.

ئەمڕۆ ناچار ژمارەیەك لە خانەنشینان لەبەردەم بانكی كشتوكاڵی لە سلێمانی، كە بۆ سەرەی مووچە وەستابوون، نۆرەگرتنەكەیان گۆڕی بۆ گردبوونەوە.

لە هەولێریش هەمان گرفت بۆ بەشێك لە خانەنشینان دروستبووە و تا ئێستا بەشێكیان مووچەی مانگی دوویان وەرنەگرتووە.

سەرەڕای ئەوەی چارەنووسی 200 ملیارەكە بۆ تەواوكردنی مووچەی مانگی دوو دیارنییە، حكومەتی هەرێم دەستپێكی دابەشكردنی مووچەی مانگی سێشی ڕانەگەیاندووە.

               

 

 

بابەتی پێشتر

عەلی حەمە ساڵح: ئێستا پارەی مووچەی مانگی سێ بە 300 ملیار دینار زیادەوە بەردەستە

بابەتی دواتر

لەزانکۆی سلێمانی ئامادەکارییەکانی دابەشکردنی دەرماڵەی مانگی دووی خوێندکاران تەواوبووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share