پۆچتینۆ لەبارەی مانچستەر یونایتدەوە بێدەنگیی شکاند

ڕاهێنەری ئەرجەنتینی-ی یانەی پاریس سان جێرمان، ماوریسیۆ پۆچتینۆ ڕەتیدەکاتەوە پەیوەندی بە مانچستەر یونایتدەوە بکات، یاخود تەنها بیریشی لەو باباتە کردبێتەوە.

پۆچتینۆ لە کۆنگرەیەی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، “من منداڵ نیم، هەموو ژیانم لە تۆپی پێدا بەسەربردووە و ماوەی 12 ساڵە ڕاهێنەرم، لەم بوارەی ئێمەدا پڕوپاگەندە بوونی هەیە، هەندێکیان ئەرێنی و هەندێکی دیکەیان نەرێنین، ئەوەی باسدەکرێت لەبارەی دڵەڕاوکێ و ناهاوسەنگیی منەوە ڕاست نییە، پڕوپاگەندەکان بوونیان هەیە و لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت لەگەڵیدا بژین”.

هەروەها دەڵێت، “پێموابێت قسەکردن لەو بارەیەوە دروست نییە، ڕێزم بۆ کەسایەتییەک لە یونایتد هەیە، بەڵام ئەوەی لەو یانەیە دەگوزەرێت پەیوەندیی بە منەوە نییە، من پێویستم بەوەیە سەرنج لە پاریس سان جێرمان بدەم، ئەم یانەیەم خۆشدەوێت و هاندەرانی بەهەمان شێوە، خۆم لێرە ژیاوم و زۆر بەختەوەرم”.

لەپێشوودا پۆچتینۆ ئاماژەی بەوەکردووە، کە خۆشەویستی بۆ سێر ئەلێکس فێرگسۆنی ڕاهێنەری ئەفسانەیی یونایتد هەیە، بەوهۆیەوە چەندین جار میدیاکان بە یانە سوورە زەبەلاحەکەی مانچستەرەوە بەستوویانەتەوە، لەئێستاشدا دەنگۆی ئەوەیە هەیە لە هاوینی 2022 جێگەی ئولی گۆنار سۆڵشایەر بگرێتەوە.

بابەتی پێشتر

بنزیمە زیندانی دەکرێت؟ دادگا چۆن بڕیارەکەی جێبەجێدەکات؟

بابەتی دواتر

چوار یاریزان لەلایەن چاڤی-یەوە پشتگوێدەخرێن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share