بەریتانیا یەك ملیۆن توشبووی كۆرۆنای تێپەڕاند و ئەگەری كەرەنتینی گشتی هەیە

ڕێنمایی مانەوە لەماڵەوە

پاش ڕاگەیاندنی زیاتر لە 24 هەزار توشبووی نوێ لە وڵاتەكە، بۆریس جۆنسن بەنیازە بڕیاری كەرەنتینی گشتی لە بەریتانیا دەربكات.

بەگوێرەی ئامارە فەرمییەكان كە ئەمڕۆ شەممە 31ی تشرینی یەكەم بڵاوكراونەتەوە، لە بەریتانیا 24 هەزار و 405 حاڵەتی نوێی توشبوونی بە كۆرۆنا لە ڕۆژی هەینیدا تۆمار كراوە، بەوەش كۆی توشبوون لەو وڵاتە گەیشتووەتە یەك ملیۆن و 11 هەزار و 660 توشبوو.

بە گوێرەی هەواڵێكی بی بی سی-ی بەریتانی، بڕیارە بۆریس جۆنسن، سەرۆكوزەیرانی بەریتانیا كەرەنتینی گشتی لە وڵاتەكە ڕابگەیەنێت.

سەرچاوەیەك بە بی بی سی ڕاگەیاندوو، لەو بڕیارە نوێیەدا سەرجەم بازاڕە ناپێویستەكان دادەخرێن بۆ ماوەی مانگێك.

هەروەها ئەوەشی ڕاگەیاندووە، جیاواز لە بڕیارەكانی پێشوو خوێندنگا و كۆلێژەكان بە كراوەیی دەمێننەوە.

ئەو بڕیارە نوێیەی كەرەنتین لە بەریتانیا پاش ئەوە دێت، میدیاكانی ئەو وڵاتە باس لەوە دەكەن كە زیانە نوێیەكانی كۆرۆنا خەریكە زیانەكانی شەپۆلی یەكەمی ئەو ڤایرۆسە تێدەپەڕێنێت.

بەگوێرەی ئامارە فەرمییەكان كۆی گشتیی ئەو كەسانەی تا ئێستا بەهۆی كۆرۆناوە لە بەریتانیا گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە 46 هەزار و 555 كەس.

بابەتی پێشتر

پەیامی بەرپرسانی هەرێم بەهۆی كۆچی دوایی پارێزگاری پێشووی كەركوك-ەوە

بابەتی دواتر

ئوسترالیا پێداگیری دەكات بۆ لێكۆڵینەوە لە ڕوداوەكەی فڕۆكەخانەی دەوحە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share