كۆچبه‌رێكى دیكه‌ى كورد كه خه‌ڵكى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان بووه و له كه‌مپێكى په‌نابه‌ران له سلێمانى نیشته‌جێبوو، ئه‌مڕۆ به‌هۆی سه‌رمای زۆره‌وه له ناوچه‌یه‌كی سنووریی نێوان پۆڵه‌ندا و ئه‌ڵمانیا گیانیله‌ده‌ستدا.
به‌پێی زانیارییه‌كانى تۆڕی میدیایی ئێستا، به‌ختیار ئه‌نوه‌ر، كه په‌نابه‌رێكى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان بووه و له كه‌مپێكى باریکە له سلێمانى ژیاوە چووه‌ته بیلاڕوسیا، به‌ڵام ئه‌و لەھاورێكانى دادەبڕێت.
هه‌ربه‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و گه‌نجه لەگه‌ڵ چەند گەنجێک هه‌وڵده‌ده‌ن بپه‌ڕنه‌وه ئەڵمانیا، به‌ڵام به‌هۆی سه‌رماى زۆره‌وه له ناوچه‌یه‌كی سنووریی نێوان پۆڵه‌ندا و ئه‌ڵمانیا گیانیله‌ده‌ستدا.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، به‌سه‌دان كۆچبه‌رى كورد له سنووری نێوان بیلاڕوسیا و پۆڵه‌ندا نزیكه‌ى مانگێكه گیریانخواردووه و پۆڵه‌ندا ڕێگه‌یان پێنادات بپه‌ڕنه‌وه وڵاتانى ئه‌ورپا، له‌چه‌ند ڕۆژى ڕابردووش ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ری كورد به‌هۆی خراپی بارودۆخیانه‌وه گه‌ڕانه‌وه عێراق و هه‌رێمى كوردستان.