ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی بڕیاریدا خوێندن بۆ ماوەی دوو ڕۆژ ڕابگرێت، یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ دەڵێت، یەكشەممەی داهاتوو دەوام دەستپێدەكاتەوە.
د. پێشڕەو حەمەجان، یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لەبەر بەرژەوەندیی خوێندكاران و بۆ پاراستنی گیانیان و دوورخستنەوەی كەسوكاریان لە ترس و نیگەرانی، ئەنجومەنی زانكۆ بڕیاریدا خوێندن بۆ ماوەی دوو ڕۆژ، لە 24 و 25ی مانگ ڕابگرێت.
وتیشی، دەوامی خوێندن لە زانكۆ ڕۆژی یەكشەممەی سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەستپێدەكاتەوە.
ڕاگرتنی دەوامی خوێندن لەكاتێكدایە، ماوەی چەند ڕۆژێكە خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان لە شارەكانی هەولێر، سلێمانی و ناوچەكانی دەوروبەر خۆپیشاندانیان بۆ داواكردنی گەڕاندنەوەی دەرماڵە دەستپێكردووە.
بەپێی وتەی یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ، دەوامی مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆ لەو دوو ڕۆژەدا ئاساییە.