لیژنەیەکی باڵا لە کەرکوک پێکهێنرا

دوای کۆبوونەوەی فەرماندە ئەمنییە باڵاکانی کەرکوک لەگەڵ سەرۆك هۆزەكانی ئەو پارێزگایە لیژنەیەکی باڵای عەشایەری بۆ بەدواداچوونی گرژی و ئاڵۆزییەکانی چەند رۆژی رابردووی شارەکە و دووبارە نەبوونەوەی رووداوێکی لەوشێوەیە پێکهێنرا.

هاوکات ئەو لیژنەیە ئامانجیان پاراستن و ئارامیی شارەکەیە و راسپێردراون بۆ باشترکردنی بارودۆخی کەرکوک و جەختدەکەنەوە کە شارەکەیان شاری پێکەوە ژیانە.

لەلایەکیترەوە وەقفی سوننە و شیعی بڕیاریاندا کە وتاری ئەم هەینییە تایبەت بکەن بە باسکردنی تەبایی و خۆشەویەستی لە نێوان پێکهاتەکاندا و هاوڵاتییان هانبدەن بۆ قبوڵکردنی یەکتری.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جارێکی دیکە لە فەرمانگەکاندا کاتی مامەڵەی هاوڵاتییان بۆ پاسپۆرت گۆڕانکاری بەسەرداهات

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی ڕایگەیاند، جارێکی دیکەی کاتی مامەڵەی هاوڵاتییان بۆ پاسپۆرت گۆڕانکاریی بەسەردا هاتووە و کاتژمێرێک دواخراوە. بەپێی…
Total
0
Share