کرێکارێک لەکاتی کارکردندا گیانیلەدەستدا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، کرێکارێک لەکاتی کارکردندا باری تەندروستیی تێکچوو و گیانیلەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، لە سنووری ناحیەی مەیدان، کرێکارێک بە ناوی (ئازاد حەسەن محەمەد) لەدایکبووی ساڵی 1972 دانیشتووی گەڕەکی گازینۆی قەزای کەلار، لەکاتی کارکردندا کە کاری کرێکاریی کردووە، باری تەندروستیی تێکچووە و پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانە، گیانیلەدەستدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەئێستادا تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی قەزای کەلار کراوە و پۆلیس لەسەر رووداوەکە، دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: یەكێتی دەبێت ئەو یەكێتییە بێت كە چەندین ساڵە هەموو یەكێتییەكان و كوردستانیان ئاواتی بۆ دەخوازن

قوباد تاڵەبانی ئەندامی نوێی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەبۆنەی كۆتاییهاتنی سەركەوتووانەی كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە…
Total
0
Share