ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە، كارنامەی كۆبوونەوەكە 11 ڕۆژ لەمەوپێش دانراوە و هیچ گفتوگۆیەك لەبارەی دەرماڵەی خوێندكارانەوە ناكەن، لەگەڵ ئەوەی نووسراوێك لەوبارەیەوە دراوە بە سەرۆكایەتیی پەرلەمان.
بەپێی كارنامەی دانیشتنەكەی ئەمڕۆی پەرلەمان، كە ڕۆژی 12ی ئەم مانگە دانراوە، لەسەر پرسی پێشنیازەیاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە خێزان، هەمواری یاسای بزربووەکان و هەروەها کۆمپانیا ئەمنییەکان گفتوگۆ دەكرێت.
ماوەی چەند ڕۆژێكە خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان لەسەر شەقامەکانن بۆ داواکردنی دەرماڵەکانیان، ئەگەرچی 48 واژوو لەناو پەرلەماندا کۆکراوەتەوە بۆ تایبەتکردنی دانیشتنی پەرلەمان لەسەر ئەو کێشەیەی خوێندکاران، بەڵام سەرۆكایەتیی پەرلەمان تا ئێستا وەڵامی داواكارییەكەی نەداوەتەوە.
فراكسیۆنی پارتی و پێكهاتەكان واژوویان لەسەر داواكاریی گفتوگۆكردن لەبارەی دەرماڵەی خوێندكاران نەكردووە.
کارنامەی دانیشتنەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان بەمشێوەیەیە: