هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر: داواكاریی دەرماڵەی خوێندكاران گەیەندرایە لایەنی پەیوەندیدار

پارێزگارى سلێمانى لەبارەی خۆپیشاندانه‌كانى ئه‌مڕۆی خوێندكاران په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌ و ده‌ڵێت، “پشتیوانی لە داوا ڕەواکانتان دەکەین و پەیام و داواکارییەکانی ئێوەمان گەیاندووەتە وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان”.

هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر له‌ په‌یامێكدا كه‌ له‌ هه‌ژمارى تایبه‌تیى خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، نووسیویه‌تى، “ئێمە وەک پارێزگای سلێمانی، پشتیوانی لە داوا ڕەواکانتان دەکەین و دژی هەر توندوتیژی و بەریەککەوتنێکین لە هەر لایەکەوە بێت”.

جه‌ختى له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه‌، پەیام و داواکارییەکانی خوێندكارانیان گەیاندووەتە وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان.

له‌ به‌شێكى دیكه‌ى په‌یامه‌كه‌ى هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كردا ڕوو لە خوێندكاران هاتووه‌، “دەخوازین بەزووترین کات وەڵامی داوا ڕەواکانتان بدرێتەوە، پاراستنی ئارامی و سەقامگیریش ئەرکی هەموومانە و پارێزەری هەر چالاکی و ڕێگایەکی مەدەنیيانە دەبین کە بە ئاشتییانە گوزارشت لە داخوازییەکان بکات”.

بابەتی پێشتر

ژاپۆن ناسناوی پاڵەوانی جیهانی بۆ کاراتێ بەدەستهێنا و میسڕ دووەم بوو

بابەتی دواتر

یەكێتیی ئەوروپا: لەگەڵ بیلاڕوسیا هەوڵی گەڕاندنەوەی كۆچبەران دەدەین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەقەکەرێک لە زڕگوێز دەستگیرکرا

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تەقەکەرێکی لە زڕگوێز راگەیاند. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاویکردەوە، “دوای ئەوەی لە سنووری گوندی…
Total
0
Share