هێزەكانی ئێشكگری كەناراوەكانی توركیا 21 كۆچبەریان لە باشووری ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە ڕزگاركرد، پاش ئەوەی هێزەكانی یۆنان ناچار بە گەڕانەوەی كردبوون.
میدیاكانی توركیا ئەمڕۆ شەممە 31ی تشرینی یەكەم بڵاویانكردەوە، ڕزگاركردنەكە دوێنێ بووە دوای ئەوەی هێزی ئێشكگری كەناراوەكان ئاگاداركردنەوەیەكیان پێگەیشتووە دەربارەی بوونی ئەو كۆچبەرانە لە كەناراوەكانی قەزای (داتشا)ی سەر بە ناوچەی مۆگلا لە باشووری ڕۆژئاوای توركیا.
ئاشكراشیانكرد، پاش ئەنجامدانی ڕێوشوێنە یاساییەكان، كۆچبەرەكان ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی كۆچی ناوچەكە كراون.
بەڵام هیچ زانیارییەكیان لەبارەی ناو و ناسنامەی كۆچبەرەكان ئاشكرانەكرد.