چوار ڕاهێنەر بۆ پۆستی ڕاهێنەرایەتیی مانچستەر یونایتد پاڵێوراون

دوای دوورخستنەوەی سۆلشایەر، چوار كەس بۆ پۆستی ڕاهینەرایەتیی یانەی مانچستەر ‏یونایتد پاڵێوراون، ئیدارەی یانەكە لە ئێستادا لەگفتوگۆدایە بۆ پڕكردنەوەی جێگەی ‏ڕاهێنەرە دوورخراوەكە.‏

دواجار ئیدارەی مانچستەر یونایتد بڕیاریدا بەهۆی ئەنجامە خراپەكانی یانەكەیەوە، ‏دەستبەرداری سۆلشایەری ڕاهێنەر ببێت، لە ئێستادا بۆ جێگەكەی، كەوتۆتە گفتوگۆ لەگەڵ ‏چەند ڕاهێنەرێكدا.‏

بە پێی ڕاگەیاندنەكان، چوار كەس بۆ جێگەكەی سۆلشایەر پاڵێوراون.‏

زەینەدین زێدان

بژاردەی یەكەمی یانەی مانچستەر یونایتد زێدانی فەڕەنسی و ڕاهێنەری پێشووی ڕیاڵ ‏مەدریدی ئیسپانییە، بەڵام كێشەكە ئەوەیە كە خێزانەكەی زێدان حەزی بە ژیانكردن لە ‏ئینگلتەرا نییە.‏

ڕاگەیاندنەكان ئاماژە بەوە دەدەن ئیدارەی مانچستەر یونایتد گفتوگۆی لەگەڵ زێدان ‏كردووە، بەڵام ئەو بە بیانووی پشوو وەرگرتن، ڕەتیكردووەتەوە پۆستەكە وەربگرێت.‏

لە ئێستاشدا گفتوگۆكان لەو بارەیەوە بەردەوامن.‏

براندان ڕۆجەرس

یەكێكی تر لە پاڵێوراوەكان بۆ جێگرەوەی سۆلشایەر، براندان ڕۆجەرس-ی ڕاهێنەری ‏لیستەر سیتییە، بەڵام ئەو ڕاهینەرە دوێنێ پاش شكستی یارییەكەی چێڵسی، جەختی لەوە ‏كردەوە كە لە لیستەر دڵخۆشە و بەنیازی جێهێشتنی یانەكەی نییە.‏

جولیان لۆپیتیگی

لۆپیتیگی لە ئێستادا ڕاهێنەری یانەی ئیشبیلییەی ئیسپانییە و یانەكەش ئاستێكی بەرز ‏پێشكەشدەكات لە خولی ئیسپانیادا.‏

لۆپیتیگی یەكێكە لەو ڕاهێنەرانەی بۆ بەرەوپێشبردنی یانەكان زۆر گونجاوە و ئیدارەی ‏مانچستەر یونایتدیش گفتوگۆی لەگەڵ كردووە بۆ ئەوەی جێگەی سۆلشایەر بگرێتەوە، ‏بەڵام نەگەیشتوونەتە ڕێككەوتنی كۆتایی.‏

لۆران بلان

لۆران بلان-ی فەڕەنسی پێشتر یاریزانی مانچستەر یونایتد بووە و دواتر كە وازی لە ‏یارییكردن هێناوە، چەند ئەزموونێكی ڕاهێنەرایەتیی تاقیكردووەتەوە، بەڵام لەهیچیان ‏سەركەوتوو نەبووە.‏

ئیدارەی یانەی مانچستەر یونایتد وەك بژارەدەیەك گفتوگۆی لەگەڵ كردووە و ڕای ئەو ‏ڕاهێنەرەی لەبارەی وەرگرتنی پۆستی ڕاهێنەرایەتیی یانەكەوە وەرگرتووە.‏

بژاردەی یەكەمی مانچستەر یونایتد زێدانی فەڕەنسییە، بەڵام باری خێزانی ڕێگرە لە ‏وەرگرتنی پۆستەكە، بژاردەی دووەمیش براندان ڕۆجەرسە، بەڵام ئەویش مانەوەی خۆی ‏لە لیستەر سیتی دووپاتكردووەتەوە.‏

بەشێوەیەكی كاتی مایكل كاریك سەرپەرشتیی مانچستەر یونایتد دەكات تا ئەوكاتەی ‏ڕاهێنەرێك بۆ جێگەكەی سۆلشایەر دەدۆزرێتەوە.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئینته‌ر سێ خاڵی کۆکرده‌وه‌ و سپۆرتینگ له‌ کاتی زیادکراودا تۆتنهامی کوتا به‌زه‌ویدا

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، گه‌ڕی دووه‌می خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا بۆ وه‌رزی 2022/2023 ده‌ستی پێکرد، ئینته‌ر میلان یه‌که‌مین بردنه‌وه‌ و…
زیاتر ببینە

ئالڤارێز کێیە؟ گواردیۆلا لە کڕینی هێرشبەرێک نزیکبووەتەوە       

یانەی مانچستەر سیتی-ی ئینگلیزی لە کڕینی هێرشبەرێکی ناوازەی یانەی ڕیڤەرپلەیت نزیکبووەتەوە، ڕۆژنامەنووسێکیش دانوستاندنەکان پشتڕاستدەکاتەوە. ڕۆژنامەنووسی ناوداری ئیتاڵیا و…
Total
0
Share