ئیدارەی یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی، بەشێوەیەكی فەرمی سۆلشایەری لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی دوورخستەوە.
پاش شكستی مانچستەر یونایتد بەرامبەر واتفۆرد بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك، ئیدارەی مانچستەر یونایتد پێنج كاتژمێر كۆبوونەوەی كرد.
پاش كۆبوونەوەكە، گەیشتنە بڕیاری ئەوەی سۆلشایەر لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی دووربخەنەوە.
ئیدارەی یانەكە لە بەیاننامەیەكدا سوپاسی سۆلشایەری كرد بۆ ئەو ماوەیەی سەرپەرشتیی یانەكەی كردووە.
بەشێوەیەكی كاتییش تا دیاریكردنی ڕاهێنەری نوێ، مایكل كاریكی یاریزانی پێشووی یانەكە و یاریدەدەری ڕاهێنەرە دوورخراوەكە جێگەی دەگرێتەوە.