سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوریی هه‌رێمى كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، دابه‌شكردنى مووچه‌ى ئه‌م مانگه‌ش له واده‌ى خۆیدا دەبێت و بڕیاره كۆتایی هه‌فته ده‌ست به دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى تشرینی دووه‌م بكرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوریی هه‌رێم، به تۆڕی میدیایی ئێستاى ڕاگه‌یاند، گەنجینەکان ئاگادارکراونەتەوە بە ئامادەکردنی لیستی مووچە و دابینکردنی پارەی پێویست بۆ مووچەخۆرانی هەرێم و بڕیاره له ڕۆژى پێنجشه‌ممه 25ی مانگ بە بێ لێبڕین دەست به دابه‌شكردنى مووچه بكرێت، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی یه‌كه‌م وه‌زاره‌ت ده‌بێت مووچه وه‌ربگرێت.
باسی له‌وه‌شكرد، “ئه‌گه‌ر ئەم مانگە 200 ملیار دیناره‌كه‌ى به‌غداد لەوادەی خۆیدا بێت و دوانه‌كه‌وێت، دابه‌شكردنى مووچه وه‌كو مانگى ڕابردوو به‌شێوه‌یه‌كى سست به‌ڕێوه‌ناچێت”، لەكاتێكدا چەند مانگێكە بەغداد درەنگتر لەكاتی خۆی پارەكە دەنێریت و دابەشكردنی مووچە بەشێوەیەكی سست بەڕێوەدەچێت.