چوار رۆژ بەسەر خنکانی ئاڤێستا یوسف تێپەڕیوە و تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە

چوار رۆژە مامۆستایەکی هەولێر بەناوی ئاڤێستا یوسف کەوتووەتە ئاوی رووباری تەنگاتوور لە سنووری مێرگەسۆر و تا ئێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.

رۆژی شەممەی رابردوو ئاڤێستا یوسف تەمەن 27 ساڵان، لەگەڵ خێزانەکەی بەمەبەستی گەشت و سەیران لە شاری هەولێرەوە روویان لە رووباری تەنگاتوور لە سنووری قەزای مێرگەسۆر کردبوو، لەکاتی وێنەگرتندا برایەکی دەکەوێتە ناو ئاوی رووبارەکەوە و دوای رزگارکردنی براکەی ئاوی رووبارەکە خۆی دەبات.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران بڵاویکردەوە، تا ئێستا بە 10 تیمەوە سەرقاڵی گەڕانن بەدوای تەرمی ناوبراودا، بەڵام لێڵی و بەخوڕی ئاوی رووبارەکە رێگربوون لە دۆزینەوەی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تۆڕی هاوپەیمانیی 19: داوای لابردنی تۆمەتەکانی سەر هاوڵاتیی ئادەم عوسمان دەکەین

تۆڕی هاوپەیمانیی 19 راگەیاندراوێکی دەربارەی دەستگیرکردنی هاوڵاتییەک بەناوی ئادەم عوسمان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، “داوادەکەین تۆمەتەکانی لاببرێن”. ئەمڕۆ سێشەممە،…
Total
0
Share