دیۆکۆڤیچ دوو هەنگاوی ماوە

تێنسزانی سڕبی و یەکەمی ڕیزبەندیی یاریزانانی تێنسی سەرزەوی، نۆڤاک دیۆکۆڤیچ لە قۆناغی نیوەی کۆتایی پاڵەوانێتیی نیتۆی کۆتاییەکانی وەرزی 2021 ڕووبەڕووی ئەلیکساندەر زڤیرێڤ دەبێتەوە.

ئەستێرە سڕبییەکە لە سێیەم ڕووبەڕووبوونەوەی قۆناغی کۆمەڵەکان بەرامبەر کامیرۆن نوری بە ئەنجامی دوو کۆمەڵەی بێوەڵام بردنەوەی تۆمارکرد، کۆمەڵەی یەکەم بە ئەنجامی (6-2) و کۆمەڵەی دووەم بە ئەنجامی (6-1).

بەو جۆرە “نۆلیتۆ” لەهەر سێ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆمەڵەی سەوز بردنەوەی دەستەبەرکرد، سەرەڕای ئەوەی لە دووەم ڕووبەڕووبوونەوەدا سەرکەوتنی بۆ قۆناغی نیوەی کۆتایی مسۆگەرکرد.

لە قۆناغی نیوەی کۆتاییدا، دیۆکۆڤیچ بەرامبەر ئەلیکساندەر زڤیرێڤ یاریدەکات، لە کۆمەڵەی سووریش دانیێل میدڤیدێڤ ڕووبەڕووی کاسپەر ڕوسیی نەرویجی دەبێتەوە، براوەی هەردوو یارییەکەش لە یاریی کۆتاییدا ڕووبەڕوودەبنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆتینیۆ‌ بۆ تۆڵه‌کردنه‌وه‌ له‌ بایرن میونشن ئاماده‌یه

فیلیپی کۆتینیۆ قۆناغه‌کانی چاره‌سه‌ربوونی تێپه‌ڕاندووه‌ و له‌ دۆخێکی جه‌سته‌یی گونجاودایه‌ بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی بایرن میونشن. ڕۆژنامه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی که‌ته‌لۆنی…
Total
0
Share