(100) هەفتەیە عەرشی تێنسی سەرزەوی داگیرکردووە

ئەستێرەی تێنسی سەرزەویی سڕبیا و جیهان، نۆڤاک دیۆکۆڤیچ بۆ ماوەی 100 هەفتەیە لە لوتکەی ڕیزبەندیی یاریزانە پیشگەرەکانی تێنسی سەرزەویدایە.

بەپێی نوێترین ڕیزبەندیی هەفتەی یەکەمی ساڵی 2022، نۆڤاک دیۆکۆڤیچ عەرشی تێنسی سەرزەویی جیهانی گرتووە، ماوەی 700 ڕۆژە، واتا 100 هەفتەیە لە پلەی یەکەمدایە و هیچ یاریزانێک نەیتوانیوە لەپێگەکەیدا ڕکابەری بکات.

“نۆلیتۆ” خاوەنی 11540 خاڵە، دانیێل میدڤیدێڤ-ی ڕووسی لە پلەی دووەمدایە بە 8640 خاڵەوە، واتا جیاوازیی نێوان یەکەم و دووەم 2900 خاڵە، ئەوەش وا دەکات نۆڤاکی سڕبی ماوەیەکی زیاتر لە پێگەی یەکەمدا بمێنێتەوە.

بەشێوەیەکی گشتی 10 باشترین یاریزانەکەی جیهان لە دوایین مانگی 2021 تاوەکو ئێستا، کە ساڵی 2022وە بەهەمان شێوەی پێشوو بەردەوامبووە:

نۆڤاک دیۆکۆڤیچ 11540 خاڵ

دانیێل میدڤیدێڤ 8640 خاڵ

ئەلیکساندەر زڤیرێڤ 7840 خاڵ

ستیفانۆس تستسیپاس 6540 خاڵ

ئەندرێ ڕوبلێڤ 5150 خاڵ

ڕافائێل نادال 4875 خاڵ

ماتیۆ بیریتینی 4568 خاڵ

کاسپەر ڕوود 4160 خاڵ

هوبێرت هورکاز 3706 خاڵ

یانیک سینەر 3350 خاڵ

بابەتی پێشتر

(NBA) سێڵتیکس لە ئۆرلاندۆ ماجیکی بردەوە و براون ئەستێرەی یارییەکە بوو

بابەتی دواتر

کریستیانۆ ئامێرێکی ئۆکسجینی بە 20 دەفتەر دۆلار کڕیوە !

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share