كاردانەوەی نێودەوڵەتیی لێكەوتووەتەوە.. كچە تێنسزانێكی پیشەگەری چینی بێسەروشوێنە

دوو هەفتەیە پینگ شوای كچە یاریزانی تێنسی سەرزەویی چینی بێسەروشوێنە، ئەمەش ‏پاش ئەوەی ماوەی ڕابردوو ئاشكرایكرد، لەلایەن چەند بەرپرسێكی پێشووی وڵاتەكەیەوە ‏دەستدرێژیی سێكسیی كراوەتە سەر.‏

لیز ترۆسێل، وتەبێژ بەناوی كۆمسیاری مافەكانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان ‏لێدوانی لەبارەی ڕووداوەكەوە دا، بەپێویستی زانی بەزووترین كات شوێنی كچە یاریزانە ‏چینییەكە بدۆزرێتەوە و لێكۆڵینەوەش لە قسەكانی بكرێت لەبارەی دەستدرێژیكردنە سەری.‏

ترۆسێل دەشڵێت، لەوكاتەوەی كچە تێنسزانەكە باسی دەستدرێژیی سێكسیی چانگ جاو لی ‏جێگری پێشووی سەرۆكی چینی كردووە، شوێنی نادیارە.‏

یەكێتیی نێودەوڵەتیی تێنسی سەرزەوی ژنانیش دوودڵیی خۆی لە سەلامەتیی گیانی ئەو ‏كچە یاریزانە ڕاگەیاند، بەتایبەت پاش ئەوەی تەلەڤزیۆنی فەرمیی چین و زمانحاڵی ‏دەوڵەت وایبڵاوكردەوە، یاریزانەكە لە ماڵەكەی خۆیدایە و هیچ دەستدرێژییەكی سێكسیشی ‏نەكراوەتە سەر.‏

ستیڤ سیمۆن، سەرۆكی یەكێتیی نێودەوڵەتیی تێنسی سەرزەویی كچان بە سی ئێن ئێنی ‏ڕاگەیاندووە، یەكێتییەكە هەموو چالاكییەكانی لەگەڵ وڵاتی چین ڕادەگرێت، ئەگەر ‏لێكۆڵینەوەی تەواو لەو بارەیەوە نەكرێت.‏

سیمۆن ئەوەشی ئاشكرایكردووە، چەند جارێك پەیوەندییان بە كچە یاریزانە چینییەكەوە ‏كردووە، بەڵام سەرجەمیان شكستی هێناوە و بێوەڵام ماونەتەوە.‏

لای خۆیەوە كەناڵی سی ئێن ئێن بڵاویكردووەتەوە، وڵاتی چین ژاوەژاوی خستۆتە سەر ‏پەخشی تەلەڤزیۆنییان بۆ ئەوەی ڕاپۆرتەكان لەسەر ئەو كچە یاریزانە لە چین نەبینرێت.‏

پینگ شوای كێیە؟

ساڵی 1986 لە چین لەدایكبووە

لە تەمەنی هەشت ساڵییەوە دەستی بە یاریی تێنسی سەرزەوی كردووە

‏2007 یەكەم ناسناوی بەدەستهێناوە

پاڵەوانی ویمبڵدۆنی دووانی ساڵی 2013 بووە

ناسناوی پاڵەوانێتیی فەرەنسای كراوەی ساڵی 2014ی بەدەستهێناوە

سێ جار نوێنەری چین بووە لە یارییەكانی ئۆڵیمپیاتدا

دوو ناسناوی تاكی و 23 ناسناوی دووانی بەدەستهێناوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئه‌گه‌ر به‌رشلۆنه‌ چاکسازی دارایی نه‌کات مایه‌پوچ ده‌بێت

  یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ی ئیسپانی به‌هۆی له‌ده‌ستدانه‌ داراییه‌کانی سه‌رده‌می کۆرۆناوه‌ ده‌ناڵێنێت، سه‌رچاوه‌کان ئاماژه‌ به‌ نزیکبوونه‌وه‌ی یانه‌که‌ له‌ هێڵی مایه‌پوچبوون…
زیاتر ببینە

ته‌قینه‌وه‌ى بۆریی نه‌وتى هه‌رێم نرخى نه‌وتى له‌ جیهاندا به‌رزكرده‌وه‌‏

به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ى بۆرى نه‌وتى هه‌رێم له‌ توركیا نرخى نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانى جیهاندا ‏به‌رزبووه‌وه‌ و نرخى به‌رمیلێك برێنت گه‌یشته‌…
Total
0
Share