رۆژی جیهانیی خاوەن پێداویستیی تایبەتە

ئەمڕۆ سێشەممە، رۆژی جیهانیی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانە و رۆژێکی نەتەوە یەکگرتووەکانە کە هەموو ساڵێک لە 3ی کانوونی دووەمدا یاددەکرێتەوە.

ئەم رۆژە تایبەتە بە پێشخستنی ماف و خۆشگوزەرانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لە هەموو ئاستەکانی کۆمەڵگا و گەشەپێدان لەسەرانسەری جیهان، هاوکات هۆشیارکردنەوەی ئاستی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانە لە هەموو لایەنەکانی ژیانی سیاسی، کۆمەڵایەتی، ئابووری، و رۆشنبیری.

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی ساڵانە لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان بەشداری ئەم رۆژە دەکەن، گرنگی دەستەبەرکردنی مافی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان بەهێزتر دەکەن بۆ ئەوەی بتوانن بە تەواوی و بە یەکسانی و کاریگەرانە لەگەڵ کەسانی دیکەدا بەشداریی کۆمەڵگا بکەن و لە هەموو لایەنەکانی ژیانیاندا رووبەڕووی هیچ بەربەستێک نەبنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە پەراوێزی کۆبونەوەی نەتەوە یەکگرتوەکان گفتوگۆ لەبارەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی دەکرێت

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەڵوێستی وڵاتەکەی لەبارەی ئەگەری دانوستانی ئەتۆمی لە پەراوێزی کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان ئاشکراکرد. ناسر…
Total
0
Share