یەك چانس لەبەردەم هازارد ماوە

ئەم چوار مانگە، داهاتووی هازارد یەكلایی دەكاتەوە و پێویستە یاریزانە بەلجیكییەكە بونی خۆی تێدا بسەلمێنێت.

ئیدین هازارد سێیەم وەرزە لە یانەی ڕیاڵ مەدرید یاریی دەكات و تا ئێستاش نەیتوانیوە جێگەی خۆی لە پێكهاتەی سەرەكیدا بكاتەوە.

ڕكابەری خولە ناوخۆییەكانی ئەوروپا و چامپیۆنز لیگ تا چوار مانگی تر ناوەستن بەهۆی یارییە نێودەوڵەتییەكانەوە و هەلێكی زێڕین لەبەردەم هازاردی بەلجیكیدایە تا بونی خۆی بسەلمێنێت.

كارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید ئاماژەی بەوەداوە كە یاریزانی تر لە پێش هازاردە بۆ یاریی كردن لە  پێكهاتەی سەرەكیدا و پێویستە كاپتنەكەی بەلجیكا لە ڕاهێنان كردن بەردەوام بێت تا بتوانێت پێگەی سەرەكی بگرێتەوە.

ئەگەر لەماوەی ئەم چوار مانگەدا هازارد ئاستی خۆی بەرز نەكردەوە، كۆتایی وەرز ئیدارەی ڕیاڵ مەدرید دەستبەرداری دەبێت و دەیفرۆشێت بە یەكێك لە یانەكانی ئینگلتەرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) میلان له‌ 45 خوله‌کدا ڕیمۆنتادای کرد و گه‌ڕایه‌وه‌ لوتکه‌ی کالچیۆ

یانه‌ی ئه‌ی سی میلان هه‌شته‌م ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی وه‌رزی 2021-2022ی خولی ئیتاڵیای به‌رامبه‌ر هیلاس ڤیرۆنا ئه‌نجامدا و بردنه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ی تۆمارکرد.…
Total
0
Share