موقتەدا سەدر هۆشداری دا لە دواخستنی پێكهێنانی حكومەت و جەختیكردەوە ڕەوتی سەدر حكومەتی زۆرینەی سیاسی پێكدەهێنێت، یان دەبێت بە ئۆپۆزسیۆن.
كەمێك لەمەوبەر موقتەدا سەدر سەرۆكی ڕەوتی سەدر كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی سازدا و ڕایگەیاند، “حكومەتی زۆرینەی سیاسی پێكدەهێنین، یان دەبین بە ئۆپۆزسیۆن”.
لە كۆنگرە ڕۆژنامەوانییەكەیدا سەرۆكی ڕەوتی سەدر وتی، “دەبێت حەشدی شەعبی لە كاروباری سیاسیدا بەكارنەهێنرێت و گروپە میلیشیاكان هەڵبوەشێندرێنەوە و حەشدی شەعبی لە ئەندامە لادەر و دەرچووەكان پاكتاوبكرێت”.
موقتەدا سەدر جەختیكردەوە لەوەی چاكسازی لە عێراقدا ئەنجامبدرێت و وتی، “حكومەتی زۆرینەی نیشتمانی پێكدەهێنین، ئەگەرنا دەبین بە ئۆپۆزسیۆنێكی نیشتمانی”.
سەرۆكی ڕەوتی سەدر هۆشداری دەدات لەوەی كە درێژەپێدانی پرۆسەی پێكهێنانی حكومەتی نوێ لە بەرژەوەندیی گەل و پرۆسەی سیاسیدا نییە و دەڵێت، “گەل دەیەوێت حكومەت بەخێرایی پێكبهێنرێت”.