وەزارەتی کارەبای هەرێم: عێراق دەیەوێت سوود لە ئەزموونەکەمان وەربگرێت

وەزارەتی کارەبا ئاشکرایکرد، وەزارەتی کارەبای عێراق شاندێک ڕەوانەی هەرێم دەکات، بۆ سوودوەرگرتن لە ئەزموونی هەرێمی کوردستان لە بەرهەمهێنانی کارەبادا.

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، “عادل کەریم وەزیری کارەبای عێراق لە هەولێرە و لە سەردانێکدا بۆ وەزارەتی کارەبا، ڕۆڵی وەزارەتی کارەبای هەرێمی لەبواری بەرهەمهێنان و سوودوەرگرتن لە گازی بەفیڕۆچوو بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا و ئەنجامدانی پڕۆژەکانی گواستنەوەی کارەبا گرنگ نرخاندووە”.

وەزارەتی کارەبا لەسەر ئەو پرسە ڕایگەیاندووە، “عێراق بۆ سوودوەرگرتن لە ئەزموونی هەرێمی کوردستان بەتایبەتی لە پڕۆژەی پێوەری زیرەک، ڕۆڵی کەرتی تایبەت لەبواری کارەبا، بەکارهێنانی گازی بەفیڕۆچووی کێڵگە نەوتییەکان بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا و بەهێزکردنی تۆڕی کارەبای نێوان هەرێم و عێراق شاندی پایەبەرز دەنێرێتە هەرێمی کوردستان”.

لە کۆبوونەوەی نێوان وەزیری کارەبای هەرێم و بەغداد، باس لە پڕۆژەی هێڵی گواستنەوەی کارەبای 400 کەی ڤی لە تورکیاوە بۆ کوردستان و عێراق کراوە کە لە تەواوبووندایە و باسیان لە دامەزراندنی وێستگەی کارەبای شێخان کردووە، کە بودجەکەی لەلایەن عێراقەوە دیاریکراوە، بەڵام تا ئێستا جێبەجێنەکراوە، بڕیارداوە دەرخستە بۆ پڕۆژەکە بکرێت و دواتر دەست بە جێبەجێکردنی بکرێت.

بابەتی پێشتر

ئەو شارۆچکەیەی 66 ڕۆژ خۆر تێیدا هەڵنایەت

بابەتی دواتر

سیخوڕێكی ئێران لەناو ماڵی وەزیری بەرگریی ئیسرائیل دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تۆمەتبارێکی داواکراو دەستگیرکرا

تۆمەتبارێك كە چەند فەرمانێكی دەستگیرکردنی هەبوو، دەستگیركرا. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی لەلایەن دادگای…
Total
0
Share