لە كەركوك ژن و پیاوێك كوژران

شاری كەركوك

لە یەكێك لە گەڕەكەكانی شاری كەركوك ژن و پیاوێك لەنێو ماڵەكەیاندا بە كوژراوی دۆزرانەوە.

ڕووداوەكە لە گەڕەكی شۆراو لە كەركوك بووە و تەرمی هەردوو قوربانییەكە (ع. ف.) و (ن. ب.) لەنێو ماڵەكەی خۆیاندا دۆزراونەتەوە.

پۆلیسی شارەكە دەڵێت، تاوانەكە لەلایەن ژمارەیەک چەکدارەوە ئەنجامدراوە.

ڕوونیشیدەكاتەوە، هەر لەو ماڵەدا بڕێکی زۆر زێر و پارە دزراون و ئۆتۆمبێلەکەشیان دزراوە، بەڵام (کەمێک پێش ئێستا) لەسەر دووسایدی پەنجاعەلی ئۆتۆمبێلەکە دۆزراوەتەوە و ڕەوانەی بنکەی پۆلیسی عروبە کراوە.

دەشڵێت، سەرقاڵی کۆکردنەوەی زانیارین لەسەر ڕووداوەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share