نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئەفغانستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، داعشی خۆراسانى چالاكییه‌كانى له‌مساڵدا زۆر زیادیكردووه و له ئێستاشدا له هه‌ر 34 ویلایه‌ته‌كه‌ى ئه‌فغانستان بوونی هه‌یه، ڕه‌خنه‌ى ئه‌وه‌ش له تاڵیبان ده‌گرێت كه نه‌یتوانیوه فراوانبوونى ڕێكخراوه تیرۆریستییەكە ڕابگرێت.
دێبرا لیۆنس، نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئەفغانستان به ئه‌نجومه‌نى ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیى وت، ئێستا داعشی خۆراسانى گەشەیکردووە و لە سەرجەم ویلایه‌ته‌كانى ئەفغانستاندا بوونی هەیه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سەرنجی زیاتری له‌سه‌ر ئه‌و پرسه هه‌بێت، چونكه واده‌رده‌كه‌وێت وەڵامه‌كانی تاڵیبان بۆ فراوانبوونی ڕێکخراوهكه نه‌یتوانیبێت فراوانبوونی داعشی خۆراسانى ڕابگرێت.
نێردە تایبەتەكەی نەتەوە یەکگرتوەکان باسی له‌وه‌شكرد، چه‌كدارانى داعش سەرەتا تەنها لە چەند ویلایه‌تێك و کابولی پایتەخت هەبوون، بەڵام ئێستا لە سەرجەم ویلایه‌ته‌كان بوونیان هەیە و زۆر چالاکن”.
ئاشكراشیكردووه، ڕێکخراوەکە لە ساڵی 2020دا تەنها 60 هێرشى ئه‌نجامداوه، به‌ڵام لەمساڵدا ئەو ژمارەیە بۆ 334 هێرش زیادیکردووە.
لێدوانەکانی لیۆنس دوای ئەوە هات ڕێکخراوی داعشی خۆراسانی بەرپرسیارێتیی دوو تەقینەوەکەی دوێنێی گەڕەکێکی شیعەکانی لە کابول خستە ئەستۆی خۆی.