عومرەکارێکی کورد لە مەدینە کۆچی دواییکرد

بەڕێوەبەری نووسینگەی حەج و عومرەی سلێمانی، ئاشکرایدەکات عومرەکارێکی کورد لە مەدینە کۆچی دواییکرد.

عەباس خدر، بەڕێوبەری نووسینگەی حەج و عومرەی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ، 16 شوباتی 2026، عومرەکارێکی کورد بەناوی محەمەد قادر حمد، لە شاری مەدینە لە سعودییە کۆچی دواییکرد.

ئاماژەی بەوەشکرد، عومرەکارەکە خەڵکی قەزای بازیانە، تەمەنی لە سەروو 79 ساڵە، بڕیارە هەر ئەمڕۆ لە شاری مەدینە بنێژرێت، جیا لەوەی لەگەڵ کۆمپانیادا بووە، هاوسەر، کوڕێک و دوو لە کچەکانیشی لەگەڵدابووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بریکاری وەزیری تەندروستیی: دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان لەسەر داهاتی ناوخۆ دادەمەزرێن

بریکاری وەزیری تەندروستیی، رایگەیاند، دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان لەسەر داهاتی ناوخۆ دادەمەزرێن لەپێناو دروستنەبوونی کێشەی تەندروستیی. رەهێڵ فەرەیدون، بریکاری…
Total
0
Share