کۆنتاڤیت لە یاریی کۆتاییدا تۆڵە لە موگۆرزا دەکاتەوە؟

ئەستێرەی تێنسی سەرزەویی ئیستۆنی، ئانیت کۆنتاڤیت لە قۆناغی نیوەی کۆتایی پاڵەوانێتی کۆتایی (ATP) بردنەوەی بەرامبەر ماریا سکاری تۆمارکرد.

لە شاری گوادالاخارا – مەکسیک، چالاکییەکانی پاڵەوانێتیی کۆتایی (ATP) بەردەوامن، لە چێوەی یارییەکانی قۆناغی نیوەی کۆتاییدا ئانیت کۆنتاڤیت بە ئەنجامی دوو کۆمەڵە بەرامبەر بە کۆمەڵەیەک بردنەوەی بەرامبەر ماریا سکاریی یۆنانی تۆمارکرد، (6-1)، (3-6)، (6-3).

پێشتریش لەهەمان قۆناغدا گاربینی موگۆرزای ئیسپانی بردنەوەی بەرامبەر پاولا پادۆسا-ی هاونیشتمانی تۆمارکردبوو، واتا لە یاریی کۆتاییدا هەریەک لە موگۆرزا و کۆنتاڤیت ڕووبەڕوودەبنەوە.

کۆنتاڤیت لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا بەرامبەر گاربینی موگۆرزای ڕکابەری یارییکردبوو، بە ئەنجامی دوو کۆمەڵەی بێوەڵام (6-3)، (6-3) دۆڕاندنی تۆمارکرد، یاری کۆتایی پاڵەوانێتییەکە باشترین چانسە تاوەکو تۆڵەی دۆڕاندنی قۆناغی کۆمەڵەکان بکاتەوە.

بابەتی پێشتر

بایرن و نۆیەر ڕیککەوتنێکی نوێ واژوودەکەن

بابەتی دواتر

کوری هێزی بازووی پیشانی برۆکلین نێتس دا و سەرکەوتنەکانی گەڕاندەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئارسیناڵ توشی شکست بوو

لەهەفتەى 11ی خولی ئینگلتەرا ئارسیناڵ لەدەرەوەى یاریگاى خۆی بووە میوانی یانەى نیوکاسڵ. ئارسیناڵ توشی شکست هات و بە…
زیاتر ببینە

کۆتینیۆ سێ بژاردەی لەبەردەمدایە

فیلیپی کۆتینیۆی بەرازیلی، ئەستێرەی یانەی بەرشلۆنە بۆ بەردەوامبوون لە یاریگاکانی ئەوروپا تەنها سێ بژاردەی لەبەردەمدایە و ناچاریشە موچەکەی…
Total
0
Share