چەند كەسێك هەوڵیانداوە خانوبەرەی جووەكان بفرۆشن و دادگای بابل سزایاندەدات

دادگای تاوانەكانی بابل سزای زیندانیكردنی بەسەر چەند كەسێكدا سەپاند كە هەوڵیان دابوو خانوبەرەی جووەكان بفرۆشن.

بڕیارەكە ئەمڕۆ چوارشەممە دراوە، سزادراوەكان ئەندامانی باندێكن و دەیانویست لەڕێگەی ساختەكردنی بەڵگەنامە و بەرتیلپێدان و دەركردنی نووسراوی ساختەوە، خانوبەرەی چەندین كەسایەتیی جووی عێراقی بفرۆشن.

بەپێی زانیارییەكان، خانوبەرەكان لە شاری حلەن و خاوەندارێتییان دەگەڕێتەوە بۆ ئەو جووانەی پێشتر دانیشتووی شارەكە بوون و ئێستا لە دەرەوەی عێراقن.

ڕاگەیەندراوی دادگای تاوانەكانی بابل دەڵێت، “تۆمەتبارەكان سزای زیندانیكردنی ماوە جیاوازیان بەسەردا سەپێندراوە”، بەبێ ئەوەی ساڵەكانی زیندانیكردن ئاشكرابكات.

ڕوونیكردووەتەوە، دادگا و ئاسایشی نیشتمانی زانیارییان لەبارەی باندەكەوە كۆكردووەتەوە و توانیویانە بەرلەوەی تۆمەتبارەكان خاوەندارێتیی موڵك و خانووەكان بگۆڕن، دەستگیریانبكەن.

بابەتی پێشتر

بڕیار لەبارەی دروستكردنی دەستەیەك دەدرێت بۆ سەرپەرشتیكردنی گۆڕان

بابەتی دواتر

وەزارەت هۆشداری دەدات.. كەمتر لە 50%ی وەرگیراوانی زانكۆ و پەیمانگاكان ‏پەیوەندییان بە بەشەكانیانەوە كردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆكی لیژنەی دارایی: هەفتەی داهاتوو هەمواری یاسای بودجەی 2024 رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران دەكرێت

سەرۆكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق هەفتەی داهاتوو هەمواری یاسای بودجە رەوانەی ئەنجومەنی…
Total
0
Share