گەنجێکی ڕۆژئاوای کوردستان لە ڕووباری زراران خنکا

وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران ڕاگەیاند، گەنجێکی ڕۆژئاوای کوردستان شەوی ڕابردوو لە ڕووباری زراران له‌ سنووری قەزای مێرگەسۆر خنکا .

بەیار باڵەکی، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند،” شەوی ڕابردوو ئاگادارکراینەوە بە بوونی ڕووداوێکی خنکان لە ڕووباری زراران له‌ سنووری قەزاى مێرگەسۆر، کە گەنجێکی تەمەن 22 ساڵان خنکاوه‌ به‌ ناوی ( یوسف ئه‌حمد موراد ) و تەمەنی 22 ساڵە و خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستانە.”

باسی له‌وه‌شكرد، “هاوڵاتییەکە لە یەکێک لە کێلگە پەلەوەرییەکانى نزیک لە ڕووبارى زراران کرێکارى کردووە، بەوتەی هاوڕێیەکەى كه‌ لەگەڵیدابووە، بەمەبەستى ڕاوکردنى ماسى چووه‌ته‌سه‌ر ڕووباره‌كه‌ و دواتر کەوتووه‌ته‌ نێو ڕووباره‌كه‌ و خنکاوه‌.

هەروەها ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزرایەوە و ڕەوانەی پزیشکی دادیی سۆران کرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د.نەرمین مەعروف: چاوەڕوان دەکرێت سبەینێ تەیف سامی بۆ گفتوگۆی کێشەکانی لیستی مووچە بێتە هەرێمی کوردستان

د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، وەفدێکی باڵای وەزارەتی دارایی عێراق بە سەرۆکایەتی تەیف…
زیاتر ببینە

وەزارەتی ناوخۆ: پێویستە ماتۆڕی بێدەنگ و کارەبایی بۆ کاری دیلیڤەری بەکاربهێندرێت

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەست بە ماتۆڕەکانی دیلیڤەری چەند بڕیارێکی دەرکرد. وەزارەتەکە نووسراوی بڕیارەکانی بڵاوکردەوە و بەپێی…
Total
0
Share