مۆدریچ جارێکی دیکە لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید ڕێکدەکەوێتەوە؟

ئەستێرەی کرواتی، لوکا مۆدریچ جارێکی دیکە لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی یانەی ڕیاڵ مەدرید تاوتوێی نوێکردنەوەی بۆندەکەی دەکات.

مایسترۆی یانەی شاهانە، وەرزی ڕابردوو بۆ ماوەی وەرزێک (تاوەکو کۆتایی 2022) بۆندی لەگەڵ یانەی شاهانە نوێکردەوە، ناوبراو لە ساڵی 2012وە بۆ یانە زەبەلاحەکەی مەدرید یاریدەکات و هێشتا پێیوایە لە توانایدایە یاریدەی یانەکە بدات.

ڕۆژنامەی مارکا لەو بارەیەوە نووسیویەتی، لێپرسراوی کارەکانی لوکا جارێکی دیکە لەگەڵ بەڕێوەبەرانی ڕیاڵ دانوستان دەستپێدەکاتەوە، تەوەری گفتوگۆکان نوێکردنەوەی بۆندی نێوانیان دەبێت و بە ئەگەرێکی زۆرەوە تاوەکو 2023 گرێبەستەکە نوێدەکرێتەوە.

مۆدریچی تەمەن 36 ساڵ تاوەکو ئێستا 402 یاریی بە درێسی لۆس بلانکۆسەوە کردووە، 28 گۆڵی تۆمارکردووە و سەرەڕای تەمەنە زۆرەکەی، بەڵام هێشتا یەکێکە لە یاریزانە سەرەکییە کاریگەرەکان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هۆڵه‌ندا و پۆرتوگال براوه‌ی گه‌ڕی پێنجه‌می پاڵاوتنه‌کانی ئه‌وروپا بوون

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، له‌ یاریگاکانی ئه‌وروپا چه‌ندین ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی گرنگی گه‌ڕی پێنجه‌می پاڵاوتنه‌کانی مۆندیال ئه‌نجامدران. له‌ یارییه‌کی به‌هێزدا، هه‌ڵبژارده‌ی ئۆکرانیا…
Total
0
Share