وه‌زاره‌تى دارایی داوایه‌كى یاسایی 75 ملیار دیناریی له‌ كۆمپانیاى نالیا برده‌وه‌‏

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوریی هه‌رێمی كوردستان داوایه‌كی یاسایی به‌ به‌های 75 ملیار ‏دینار له‌ كۆمپانیای نالیا برده‌وه‌، وەزارەتەكە سەرجەم ئەو موڵكانەی كۆمپانیاكە دەفرۆشێت ‏كە بە بارمتەی قەرز لای حكومەتە.‏

وه‌زاره‌تی دارایی بڵاویكردووەتەوە، “به‌پێی بڕیارێكی سه‌رۆكایه‌تیی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی ‏هه‌رێمی كوردستان ژماره‌٩٠ / ده‌سته‌ی شارستانی تێهه‌ڵچوونه‌وه ‌2021 ڕاستكردنه‌وه‌ له‌ ‏‏25/10/2021، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری داوایه‌كی له‌به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی دژی ‏كۆمپانیای نالیا یه‌كلاكرده‌وه”.‏

به‌پێی بڕیاره‌كه‌، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێگه‌پێدراوی كۆمپانیاكه پێویسته‌ نزیكه‌ی 75 ملیار دینار ‏بگه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری وه‌كو قه‌رز و سوودی بانكیی كه‌ڵه‌كه‌بوو.‏

وەزارەتەكە ئاشكراشیكردووە، ئه‌م داوایه‌ له‌ كاتێكدایه،‌ چه‌ند ساڵێك له‌ومه‌وبه‌ر كۆمپانیای ‏ناوبراو داوایه‌كی دژی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوریی هه‌رێم به‌رزكرده‌وه،‌ كه‌ تێیدا داوای ‏لابردن و كه‌مكردنه‌وه‌ی سووده‌كانی ده‌كرد.‏

به‌پێی بڕیاره‌كه،‌ كۆمپانیای نالیا له‌ پاش دۆڕاندنی ئه‌م داوایه،‌ حكومه‌تی هه‌رێمی ‏كوردستان هه‌ڵده‌ستێت به‌ فرۆشتنی سه‌رجه‌م ئه‌و موڵكانه‌ی لای حكومه‌ت بارمته‌یه‌، تاوه‌كو ‏پاكتاوی ئه‌و قه‌رز و سوودانه‌‌ بكات كه‌ لای كۆمپانیاكه‌‌یه‌.‏

بابەتی پێشتر

مووشەكێكی ڕوسیی دژەمانگی دەستكرد ناڕەزایەتیی لێدەكەوێتەوە

بابەتی دواتر

وەرگەڕانی مینی پاسێک برینداربوونى حه‌وت خوێندكاری لێكەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share