ڕەوتی سەدر: لەگەڵ دەوڵەتی یاسا ناكۆك نین، بۆچوونمان جیاوازە

سەركردەیەكی ڕەوتی سەدر بەسەرۆكایەتیی موقتەدا سەدر دەڵێت، “ناكۆكیی قووڵمان لەگەڵ هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسادا نییە” و باس لەوە دەكات كە ڕەوتەكە هیچ گفتوگۆ و دانوستاندنێكی لەگەڵ لایەنەكاندا دەستپێنەكردووە.

ڕیاز مەسعودی یەكێك لە سەركردەكانی ڕەوتی سەدر ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند، ڕەوتی سەدر هیچ گفتوگۆ و دانوستاندنێكی لەگەڵ لایەنەكاندا بەمەبەستی پێكهێنانی حكومەت دەستپێنەكردووە.

بەپێی وتەی مەسعودی، ڕەوتی سەدر كاندیدی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران دەستنیشان نەكردووە و تا پەسەندكردنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە ئەو هەنگاوە نانێت.

ڕیاز مەسعودی دەڵێت، “ڕەوتی سەدر هێڵی سووری سەبارەت بە هیچ لایەنێكی سیاسی نییە، هەمیشە میدیا و كەسایەتییە سیاسییەكان وای نیشاندەدەن كە ناكۆكیی قووڵ لەنێوان ڕەوتی سەدر و دەوڵەتی یاسادا هەیە، بەڵام ناكۆكیمان لەگەڵ دەوڵەتی یاسادا نییە، تەنها لە بۆچوونی سیاسیماندا بۆ كاری حكومی ناكۆكین”.

بابەتی پێشتر

هەواڵێک بۆ دایکان: شیری تەواوکەری خۆراکی کاریگەریی لەسەر گەشەی زیرەکیی منداڵ نییە

بابەتی دواتر

جوانی!

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share