زانایان: پەتایەكی تری كوشندە لە چینەوە بەڕێوەیە

18 جۆری نوێی ڤایرۆسی مەترسیدار لە چین دۆزراونەتەوە و زانایان ترسیان هەیە لەوەی چین ببێتە شوێنی سەرهەڵدانی پەتایەكی نوێ كە هاوشێوەی تاعون كوشندە بێت.

ڕۆژنامەی زە سەن ئەنجامی لێكۆڵینەوەیەكی زانستیی نوێی بڵاوكردەوە و تاقیكردنەوەكان دەریانخستووە لە 12 جۆر ئاژەڵدا كە لە بازاڕەكانی چیندا دەفرۆشرێن، 71 جۆری ڤایرۆس هەن كە 18یان “ئێجگار مەترسیدارن” بۆ مرۆڤ و ئاژەڵەكانی دیكە.

ئێدوارد هۆڵمز زانای زیندەزانیی پەرەسەندن لە زانكۆی سیدنی لە ئوسترالیا دەڵێت، “لێكۆڵینەوەكەیان ئاشكرایكردووە ترس هەیە لەوەی ژیانی دەشت و دەر و بازاڕی ئاژەڵ و گۆشت ببنەهۆی سەرهەڵدانی پەتایەكی تری كوشندە لە چین”.

ئەوەی وایكردووە زانایان بەگومانبن، دۆزینەوەی جۆرێك ڤایرۆسە لە ئاژەڵێكدا كە هاوشێوەی پشیلەیە و لە چین بەربڵاوە، زاناكان دەڵێن هەمان ئاژەڵ یەكێكە لەو ئاژەڵانەی كە ساڵی 2002 ڤایرۆسی سارسیان لە شەمشەمەكوێرەوە گواستەوە بۆ مرۆڤ، بۆیە ترسیان هەیە لەوەی ئەو ئاژەڵە ببێتەهۆی سەرهەڵدانی پەتایەكی مەترسیدار و كوشندە.

بەپێی لێكۆڵینەوەكە، ئەو پەتایەی ترسی سەرهەڵدانی هەیە، پێدەچێت وەك تاعون بێت كە لە سەدەی ڕابردوودا 75 ملیۆن كەسی كوشت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی لە رۆژانی جەژندا زیاتر لە 250 منداڵ بەهۆی سکچوون و رشانەوە داخڵکراون

شەپۆلێکی سکچوون و رشانەوە لەناو منداڵانی سلێمانیدا بڵاوبووەتەوە و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانیش دەڵێت، شەپۆلەکە چاوەڕوانکراوبووە و ساڵانە…
زیاتر ببینە

توێژینەوەیەک: دوورکەوتنەوە لە بەرهەمە ئاژەڵییەکان دەبێتە هۆی خاوبوونەوەی پیربوونی بایۆلۆژی

توێژینەوەیەکی نوێ کە لەلایەن توێژەرانی زانکۆی ستانفۆرد لە کالیفۆرنیا ئەنجامدراوە، ئاشکرایکردووە، پەیڕەوکردنی خۆراکی دوور لە بەرهەمە ئاژەڵییەکان دەبێتە…
Total
0
Share