وتەبێژی پۆلیسی سۆران ڕایگەیاند، لە هەڵمەتێکدا دەستیانگرتووە بەسەر چەندین جۆر پارچە چەکدا، کە هیچیان مۆڵەتیان نەبووە.
شەماڵ دێواری، وتەبێژی پۆلیسی ئیدارەی سۆران بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “لە هەڵمەتێکدا سەدان جۆری چەکی بێمۆڵەت دەستیبەسەرداگیراوە، کە جۆری چەکەکان بریتیبوون لە دەمانچەی تورکی و چەکی جۆری تاپڕ و دەیان کارتۆنی فیشەکی تاپڕ و دەمانچە”.
وتەبێژی پۆلیسی سۆران ئاماژەی بەوەشکرد، “لە چێوەی دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێمۆڵەت، ئەو پارچە چەکانە گیراون و لێکۆڵینەوە لە خاوەن و ئەو کەسانە دەکرێت کە لەو پرسەوە تێوەگلاون”.