دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت دادەخرێت

دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت، رایگەیاند، سبەینێ دەروازەی زێت بەڕووی هاوڵاتییان و گەشتیاراندا دادەخرێت.

دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت، رایگەیاند، هاوڵاتییان و گەشتیارانی سنوورەکەمان ئاگاداردەکەینەوە، سبەینێ پێنجشەممە 25ی كانوونی يەکەمی 2025، تەنیا بۆ ماوەی یەک رۆژ، هاتوچۆ و گەشتکردن لە سنووری دەروازەکەمان دەوەستێت.

دەشڵێت، رۆژی دواتر واتە هەینی دەروازە لەبەردەم گەشتیاراندا کراوە دەبێت، چونکە رۆژی هەینی دەوام لە دەروازە ئاساییە.

دەروازەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، ماوەیەکە حکومەتی تورکیا سەرقاڵی چاککردن و دروستکردنی رێگەی سەرەکیی دەروازەی دەرجیک_ زێتە، بۆیە ناوە ناوە هەندێک رۆژ پێویستیان بەوە دەبێت رێگەی دیوی خۆیان دابخەن، بەمەش گەشتکردن لەو رۆژە دەوەستێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە ڤیدیۆ.. دەزگای دژەتیرۆر دەستگیركردنی تیرۆریستێكی ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دەزگای دژەتیرۆر دەستگیركردنی تیرۆریستێكی ڕاگەیاند. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دەزگای دژەتیرۆر لە هەڵمەتێكدا تیرۆریستێكیان دەستگیركردووە و دوای لێكۆڵینەوەكان…
Total
0
Share