ڕوونكردنەوەیەك لە فراكسیۆنی یەكێتییەوە

فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان دەستلەكاركێشانەوەی پەرلەمانتارێكی ڕەتدەكاتەوە و ئەندامێكی فراكسیۆنی ئەو حزبەش لە پەرلەمان تەئكیددەكاتەوە لە كارەكەی بەردەوامدەبێت و دەڵێت، “فراكسیۆن ڕێگەی نەداوە دەستلەكاربكشێتەوە”.

جەمال حەوێز، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان لەلێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئەو بابەتەی لە ڕاگەیاندنەكان بڵاوكراوەتەوە سەبارەت بە دەستلەكاركێشانەوەی پەرلەمانتاری یەكێتی “ڕاهی ڕەهبەر” لە فراكسیۆنی یەكێتی ڕەتكراوەتەوە.

ئاشكرایكرد، ئەو پەرلەمانتارە خۆشی نیگەران بووە كە بەشێوەیەكی دیكە باس لە دەستلەكاركێشانەوەی لە راگەیاندنەكان كراوە و لە كارەكەی بەردەوامدەبێت و هەر نیگەرانییەكی هەبێت چارەسەردەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنەی سەرپەرشتیی فێستیڤاڵی سولی فێست: بەرزکردنەوەی نرخی بلیتی هاتنەژوورەوە بۆ هاوکاریی نەخۆشخانەی هیوایە

لیژنەی سەرپەرشتیی فێستیڤاڵی سولی فێست، ڕوونکردنەوەیەکی سەبارەت بە بەرزکردنەوەی نرخی بلیتی هاتنەژوورەوە بۆ پارکی هەواری شار بڵاوکردەوە لە…
Total
0
Share