سەرچاوەیەك: هەوڵدەدرێت حكومەتی كاتی پێكبهێنرێت و هەڵبژاردنێكی تر لە عێراقدا بكرێت

لایەنە ناڕازییەكان لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردنەكەی عێراق، دەیانەوێت حكومەتێكی كاتی پێكبهێنرێت كە تەمەنی ماوەی دوو ساڵ بێت و ئامادەكاری بكات بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە.

ڕەحیم عەبودی سەركردە لە ڕەوتی حیكمە ئاشكرایكرد، بۆچوونێك هەیە بۆ پێكهێنانی حكومەتێك كە چوار ساڵی تەمەنی كابینەكە تەواونەكات، بەڵكو ئامادەكاری بكات بۆ هەڵبژاردنێكی پێشوەختەی تر.

لەلایەكی ترەوە بەشیر دەڕاجی كە یەكێكی دیكەیە لە سەركردەكانی حیكمە بەسەرۆكایەتیی عەمار حەكیم ڕایگەیاند، هەوڵدەدرێت پۆستە وەزارییەكانی كابینەی نوێی حكومەت بەپێی قورسایی سیاسی دابەشبكرێن، نەك بەپێی ژمارەی كورسی، واتە هەر لایەنێك بەپێی ئەو كاریگەرییەی هەیبووە وەزارەتی پێبدرێت.

بەپێی زانیارییەكان، پێكهێنانی حكومەتی كاتی، خواستی لایەنە ناڕازییەكانە كە نوری مالكی و هادی عامری و حەیدەر عەبادی و عەمار حەكیم ڕابەرایەتییان دەكەن، بەڵام موقتەدا سەدر و ڕەوتەكەی بەوە قایلنین و پێداگیرن لەسەر پێكهێنانی حكومەتی “زۆرینەی نیشتمانی” كە ماوەی خولێكی تەواو كە چوار ساڵە بەردەوام ببێت.

بابەتی پێشتر

ڕوونکردنەوەی هاتوچۆی کۆیە لەسەر دەستگیرکردنی کارمەندێکیان لەلایەن دادوەرێکەوە

بابەتی دواتر

داواكاری گشتیی سەربازیی لیبیا داوای گرتنبەری ڕێوشوێن لە دژی سەیفولئیسلام قەزافی و حەفتەر دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق دوو ملیار دینارى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى لافاو له‌ هه‌رێمى كوردستان ته‌رخانكرد

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق بڕی دوو ملیار دینارى له‌ بودجه‌ى فریاگوزاریی بۆ به‌ره‌نگابوونه‌وه‌ى لافاو له‌ هه‌رێمى كوردستان ته‌رخانكرد. ئەرکان…
Total
0
Share