ئەبراهام: مۆرینیۆ داوایلێکردم ببمە دێوەزمە

ئەستێرەی ئینگلیزی یانەی ڕۆما، تامی ئەبراهام ئاماژە بە کاریگەرییەکانی جوزێ مۆرینیۆ دەکات لەسەر ڕەوتی بەرەوپێشچوونی تواناکانی و خەونی گەیشتنی بە مۆندیالی قەتەر.

ئەستێرەکەی تریگۆریا دەڵێت، “مۆرینیۆ پێیوتم تەنها ببە بە دێوەزمە، بابەتەکە پەیوەندی بەوەوە هەیە هەرچەندە ئارام و لەسەرخۆبیت بەرگریکاران باشتر کۆنتڕۆڵت دەکەن، بەڵام کاتێک دەبیتە دێوەزمەیەک بەرگریکاران لێتدەترسن، ئێستا ئەو بابەتە فێربووم و باشتریش دەبم”.

هەروەها دەڵێت، “هەرگیز نامەوێت دەستبەرداری خەونەکانم بم لە یاریکردن لە خولی نایابی ئینگلیزی، لە دەرەوەی خولەکەش هەمیشە دوودڵیت و خەونت گەڕانەوەیە، چونکە باشترین خولە لە جیهاندا”.

هێرشبەرە ڕەشئەسمەرەکەی ئینگلتەرا، لەم وەرزەدا 17 یاری بۆ یانەی ڕۆما کردووە (بەخواستن لە ڕۆمایە)، پێنج گۆڵی تۆمارکردووە و دوو گۆڵی ڕەخساندووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) بایرن سالزبۆرگی ڕاماڵی و لیڤه‌رپوڵ به‌ کۆی ئه‌نجام گه‌یشته‌ چاره‌کی کۆتایی

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدران، یانه‌کانی بایرن میونشن و لیڤه‌رپوڵ سه‌رکه‌وتنیان بۆ قۆناغی چاره‌کی…
Total
0
Share