چاڤی داهاتووی کۆتینیۆ یەکلاییکردووەتەوە

سەرچاوە فەرەنسییەکان ئاشکرایانکردووە، چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەری یانەی بەرشلۆنە داوای لە ئیدارەی یانەکەی کردووە کۆتینیۆ بەیانەیەکی دیکە بفرۆشن.

ڕۆژنامەی “لو 10 سپۆرت”ی فەرەنسی بڵاویکردووەتەوە، دوای پێداچوونەوە بە ئاستی یاریزانان و تاقیکردنەوەی تواناکانیان، هەروەها ئەو بارودۆخەش بەسەر هەریەکێکیاندا هاتووە، چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەری نوێی بارسا داوای لە خوان لاپۆرتا و ستافەکەی کردووە یانەیەکی نوێ بۆ فیلیپی کۆتینیۆ بدۆزنەوە.

بەپێی سەرچاوەکە، گواستنەوەی “کۆتی” بەئەگەرێکی زۆرەوە لەمیرکاتۆی زستانی 2022 ڕوودەدات، بەوپێیەی ڕاهێنەر دووپاتیکردووەتەوە، بەهیچ شێوەیەک لە پلانەکانیدا نییە.

یانە خوازیارەکان بۆ گواستنەوەی ئەستێرەکەی سیلیساو پێکهاتوون لە: نیوکاسڵ، ئارسیناڵ و تۆتنهام، ئەگەرهەیە ژمارەی یانە کڕیارەکان زیاتریش بکات.

کۆتینیۆ زستانی 2018 لەیانەی لیڤەرپوڵەوە بەبڕی 135 ملیۆن یورۆ پەیوەندی بە یانەی بەرشلۆنەوە کرد، لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە 101 یاریکردووە و تەنها 24 گۆڵی تۆمارکردووە، 14 گۆڵیشی ڕەخساندووە.

بابەتی پێشتر

سەنتەری میترۆ لەسەر داخستنی " گاڤ نیوز" لە دهۆك هاتە دەنگ

بابەتی دواتر

پاڵاوتنەكانی مۆندیال.. ئەمشەو سێ یاریی گرنگ ئەنجامدەدرێن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share