دیالە.. لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکدا سێ ئەندامی هێزە ئەمنییەکان کوژران

سەرچاوە ئەمنییەکانی عێراق ڕایانگەیاند، شەوی ڕابردوو لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکدا لە دیالە، ئەفسەرێک و دوو پۆلیس کوژراون.

بەپێی سەرچاوەکان، هێزە ئەمنییە عێراقییەکان ویستوویانە داواکراوێک لە گوندی زیابە لەناوچەی ئەبی سەیدای پارێزگای دیالە دەستگیربکەن، بەڵام ڕووبەڕووبوونەوە لەنێوان تۆمەتبارەکە و هێزە ئەمنییەکاندا ڕوویداوە.

لەئەنجامدا تۆمەتبارەکە ئەفسەرێک و دوو پۆلیسی عێراقی کوشتووە و خانەوادەیەكیشی بەبارمتە گرتووە، بەڵام دواتر ڕزگارکراون.

ئەو ئەفسەرەی لەڕووبەڕووبوونەوەکەدا کوژراوە، ناوی خاڵس عەنبەکی-یە و پلەی ڕائیدە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانكۆی راپەڕین و چەند زانكۆیەكی دیكە بەهەمیشەیی خرانەناو لیستی ڕێبەری زانكۆ باوەڕ پێكراوەكانی عێراقەوە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیاری دان پێدانانی هەمیشەیی بە زانكۆی راپەڕین و چەند زانكۆیەكی…
Total
0
Share