گەرمیان.. ئەو تووشبووەی چەند ڕۆژێك لەمەوبەر لەنەخۆشخانە منداڵی بوو گیانیلەدەستدا

ساتی لەدایكبوونی منداڵەكە

دایكی ئەو منداڵەی دووشەممەی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی قەڵا لە گەرمیان لەدایكبوو، بەهۆی كاریگەریی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانیلەدەستدا.

سێشەممەی ڕابردوو نەخۆشخانەی قەڵا لە گەرمیان، كە تایبەتە بە كۆرۆنا، ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو (واتا دووشەممە) توشبوویەکی دووگیان لە نەخۆشخانەکەیان بەهاوکاریی ستافی نەخۆشخانەکە منداڵێکی بووە.

لەسەر دۆخی تەندروستییان، ئەوكات نەخۆشخانەكە ئاشكرایكرد، “منداڵ و دایکەکە دۆخی تەندروستییان باشە، منداڵەکە ڕەوانەی (نەخۆشخانەی منداڵان- بەشی نەبەکام) لە سلێمانی کراوە”.

بەڵام سەرچاوەیەك لە نەخۆشخانەكەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئەمڕۆ دایکەكە بەهۆی كاریگەرییەكانی كۆرۆناوە گیانیلەدەستداوە.

لەهەمان كاتدا لەبارەی تەندروستیی منداڵەكەوە دڵنیاییدا و وتی “باشە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

روانگەی ئابوریی عێراق: بەهۆی راگرتنی هەناردەی نەوت عێراق ساڵانە چوار ملیار دۆلار زیانی بەردەکەوێت

روانگەی ئابوریی عێراق رایگەیاند، داهاتی خەمڵێندراوی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان رۆژانە 11.16 ملیۆن دۆلارە و بە هەناردەنەکردنی، ساڵانە…
Total
0
Share