لایەنە ناڕازییەكان سوورن لەسەر ژماردنەوەی دەستیی سەرجەم دەنگەكانی هەڵبژاردن

لایەنە ناڕازییەكان جەختدەكەنەوە لەسەر داواكاری سەرلەنوێ جیاكردنەوە و ژماردنەوەی دەستی سەرجەم وێستگەكانی دەنگدان لە سەرتاسەری عێراق.

محەمەد سەهیود، سەركردە لە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، دیارترین هێزی چێوەی هەماهەنگی، ڕایگەیاند، دەرچوونی بڕیار لەلایەن دەستەی دادوەری دەربارەی ئەو تانانەی لەلایەن كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەوە بۆی بەرزكراوەتەوە “گرفتی ساختەكاری و یاریكردن بە ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی پێشخراوە چارەناكات”.

سایتی بەغداد لیەوم لە زاری سەهیود وتیشی، “كۆمسیۆن هەندێك تانەی دیاریكراوی ژمارەیەك وێستگەكانی پەسەندكردووە و ئەوانی دیكەی ڕەتكردووەتەوە، ئەمەش گومان لای لایەنە سیاسییەكان و جەماوەر دەهێنێتە ئاراوە، بۆیە هیچ پاشەكشەیەك لەئارادانییە دەربارەی داخوازیی سەرلەنوێ جیاكردنەوە و ژماردنەوەی دەستیی سەرجەم وێستگەكانی دەنگدان لە سەرتاسەری عێراق”.

بەوتەی ئەو، ئەو خواستە وەك خواستی هێزە سیاسی و جەماوەرییەكان دەمێنێتەوە و پێویستە كۆمسیۆن جێبەجێی بكات، بۆ ڕێگری لە ڕوودانی گرفتی دیكە.

پێنجشەممەی ڕابردوو جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئەنجامی تانەی لایەنەكان لەسەر ئەنجامە بەراییەكان لای ئەنجومەنی دادوەرانی كۆمسیۆنە و دەبێت لەماوەی 10 ڕۆژدا بڕیاری لەسەر بدات.

وتیشی، “دوو ڕۆژە ئەنجامەكان لای ئەو ئەنجومەنەیە و كۆمسیۆن چاوەڕێی بڕیار و ڕاسپاردەی ئەوانە تاوەكو دواتر كۆتا ئەنجامی هەڵبژاردنەكان ڕابگەیەنێت”.

غەلای ئاشكراشیكرد، دوای ڕاگەیاندنی كۆتا ئەنجامی هەڵبژاردنەكان، كۆمسیۆن ئەنجامەكان ڕەوانەی دادگای فیدراڵی دەكات بۆ پەسەندكردنی.

بابەتی پێشتر

فاوچی: ژەمی سێیەمی ڤاکسین بۆ پێگەیشتووان پێویستە

بابەتی دواتر

ئێران لەبارەی دانوستانەکانی ڤیەننا: لەسەر ڕێگایەکی داخراو نامێنینەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share