ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاشكراكرا.
بەپێی هەندێك دەزگای میدیایی عێراقی، لە كۆبوونەوەكەدا قائانی “تووڕەیی خۆی” نیشانداوە لە هەوڵی تیرۆركردنی كازمی و داوای لێكردووە ئەنجامدەران ڕاوبنێت “تەنانەت ئەگەر سەر بە گروپێكی نزیك لە ئێران بن، چونكە دەستبردن بۆ ئاسایشی عێراق دەستبردنە بۆ ئاسایشی ئێران”.
ئاماژە بۆ ئەوەش دەكەن كە قائانی لەگەڵ سەركردەكانی حەشدی شەعبیدا كۆبووەتەوە و داوای هێوركردنەوەی دۆخەكە و قایلبوون بە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن و یەكخستنی ماڵی شیعەی لێكردوون”.
پێشتر میدیای ئێران بڵاویكردبووەوە، ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران لەگەڵ مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراقدا كۆبووەتەوە.