سبەی چاڤی یەكەم ڕاهێنان بە یاریزانانی بەرشلۆنە دەكات

ئەمڕۆ ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە، چاڤی هێرناندێز وەك ڕاهێنەری نوێ بە ڕاگەیاندنەكان دەناسێنێت و سبەینێش سەرپەرشتیی یەكەم یەكەی مەشق و ڕاهێنان دەكات.

چاڤی لە شوێنی ڕۆناڵد كومان دەستنیشانكراوە، كە بەهۆی ئەنجامە خراپەكانەوە لە پۆستەكەی دوورخرایەوە.

بەرشلۆنە لەپلەی نۆیەمی ڕیزبەندیی خولی ئیسپانیا دەبینرێت و بەجیاوازیی یانزە خاڵ لەدوای ڕیاڵ سۆسیدادی پێشەنگەوەیە، بەڵام یارییەك كەمتری كردووە.

چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەری نوێی بەرشلۆنە دوای وەرگرتنی ئەركە نوێكەی، جەختی لەوە كردەوە، بە كاركردن كێشەكانی یانەكە چارەسەر دەكات.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ 200 ملیار دینارەكەی بەغداد ڕەوانەی هەرێم دەكرێت

بابەتی دواتر

دەنگی ناڕازی دژی سۆلشایەر بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئۆسیمین قوفڵ بووە و خۆشحاڵیشە

هیچ گرێبەستێکی گەورە بۆ گواستنەوەی ڤیکتۆر ئۆسیمینی هێرشبەری یانەی ناپۆلی پێشکەش نەکراوە، یاریزانەکەش دەڵێت، “لێرە بەختەوەرم.” دوای ئەوەی…
Total
0
Share