پەرلەمانتارێک: حکومەتی هەرێم مانگانە جگە لە پارەی موچە 100 ملیار دینار زیادەی هەیە

پەرلەمانتارێکی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، حکومەتی هەرێم بەو داهاتەی لەبەردەستیدایە، جگە لە پارەی موچە 100 ملیار دینار زیادەی مانگانەی هەیە.

کاروان گەزنەیی، پەرلەمانتاری یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، له‌ ئێستادا به‌ بیانووی هاتن یان دواكه‌وتنی (200) ملیار دیناری مانگانه‌ له‌ به‌غداد، حكومه‌تی هه‌رێم هه‌ر ڕۆژه‌ و مووچه‌ی وه‌زاره‌تێك دابه‌ش ده‌كات. له‌ڕاستیدا ئه‌مه‌ ته‌نها بیانووه‌، و بەپێی داهاتی ئێستا، حکومەت دەتوانێت موچە لەیەک کاتدا دابەشبکات”.

ئەو پەرلەمانتارە داهات و پارەی حکومەتی بەم شێوەیە ڕوونکردووەتەوە:

یه‌كه‌م: له‌ ئێستادا نرخی نه‌وت نزیك بووه‌ته‌وه‌ له‌ (81) دۆلار، به‌ هه‌موو لێكدانه‌وه‌كان و به‌ گوێره‌ی ڕاپۆرته‌كانی دیللۆییت له‌و پاره‌یه‌ (%54)ی بۆ خه‌رجییه‌كانه‌ به‌ گشتی و (%46 ) بۆ حكومه‌تی هه‌رێمه‌و واتە حكومه‌تی هه‌رێم ده‌بێت له‌ هه‌ر به‌رمیلێك (37) دۆلار و (6) سه‌نتی بۆ بمێنێته‌وه‌, واتە حكومه‌تی هه‌رێم كه‌ خۆی (470) هه‌زار به‌رمیل به‌رهه‌م ده‌هێنێت و خۆشیان ده‌ڵێن (430) هه‌زار له‌ ڕۆژێكدا ده‌فرۆش، ده‌بێت هاوكێشه‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ بێت‌:

-یه‌ك ڕۆژ داهاتی نه‌وتی هه‌رێم:16,168,000شازده‌ ملیۆن دۆلاره‌.

-یه‌ك مانگ: 480 چوار سه‌د و هه‌شتا ملیۆن دۆلاره‌.

-داهاتی ناوخۆ: له‌ ئێستادا داهاتی ناوخۆ زیاتره‌ له‌ (300) ملیار دینار بۆ هه‌ر مانگێك.

-ته‌مویلی هاوپه‌یمانانیش بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ بریتییه‌ له‌ (20) ملیار دینار بۆ هه‌ر مانگێك.

كۆی گشتی: (پاره‌ی نه‌وت: 710 ملیار+ داهاتی ناوخۆ: 300 ملیار+ ته‌مویلی هاوپه‌یمانان: 20 ملیار دیناره‌)= (1,0,30) یه‌ك ترلیۆن و سی ملیار دینار.

واتە له‌ ئێستادا ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێم خاوه‌نی ترلیۆنێك و سی ملیار دینار بێت به‌بێ پاره‌كه‌ی به‌غداد، له‌ كاتێكدا مووچه‌ی مووچه‌ خۆران نزیكه‌ له‌ (900) ملیار دینار. واتە، حكومه‌تی هه‌رێم مانگانه‌ زیاتر له‌ (100) ملیار زیاده‌ی هه‌یه‌ له‌ داهاته‌كانی خۆی، كه‌ له‌گه‌ڵ (200) ملیاره‌كه‌ی به‌غداش ده‌كاته‌ (400) ملیار دینار.

کاروان گەزنەیی، ڕاشیگەیاندووە به‌ گشتی نزیكه‌ی (350) ملیار دینار مانگانه‌ له‌ پاره‌ی نه‌وت دیار نامێنێت، هه‌موو به‌دواداچوونێكی په‌رله‌مانیمان كردووه‌ و به‌ ده‌یان یاداشت و پرسیار ئه‌م داتایانه‌مان ئاڕاسته‌ی حكومه‌ت كردوون، به‌ڵام تا ئێستا حكومه‌ت بێ وه‌ڵامه‌”.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی كشتوكاڵ بڕیارێكی لە بەرژەوەندیی جوتیاران دەركرد

بابەتی دواتر

زڵاتان لە سەرەتای وەرزەوە هۆشداری بە جیرو داوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

“دەترسین بۆ مەرامی سیاسی بەكاربهێندرێت”
فەهمی بورهان: داوادەكەین سەرژمێری لە ناوچە كوردستانییەكان دوابخرێت

سەرۆکی دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان داوادەكات سەرژمێریی لە ناوچەكانی ماددەی 140 دوابخرێت، تا ئەوكاتەی…
زیاتر ببینە

نرخی ئارد بەرزبووەوە

بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ماوەی چەند ڕۆژێكە نرخی ئارد لە بازاڕدا بەرزبووەتەوە و هۆكارەكەشی ئاشكرادەكات. سۆران…
Total
0
Share