کەرەنتینی بەریتانیا خولی نایابی ئینگلیزی ناگرێتەوە

بە ئەگەرێکی زۆرەوە حکومەتی بەریتانیا لە ماوەی داهاتوودا کەرەنتینی گشتی ڕادەگەیەنێت و ڕایەڵەی یانەکانی ئینگلتەرا دڵنیایی دەدات.

بەهۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی تووشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، حکومەتی بەریتانیا تاوتوێی کەرەنتینی دووەم دەدات بۆ ماوەی مانگێک، لەو ماوەیەدا تەنها خوێندنگە و مارکێتە پێویستەکان دەکرێنەوە و زۆرینەی خول و پاڵەوانێتیە وەرزشییەکان ڕادەگیرێن.

ئەگەر ئەم بڕیارە بدرێت دەبێتە دووەم بڕیاری ڕاگرتنی چالاکییەکان لە بەهاری 2020 بۆ کۆتاییەکانی هەمان ساڵ.

لەم بارەیەوە بەڕێوبەری جێبەجێکاری پریمەرلیگ ڕیچارد ماستەرز دڵنیایی بە هاندەرانی خولی نایابی ئینگلیزی دەدات و دووپاتیدەکاتەوە، بە جێبەجێکردنی پڕۆتۆکۆلی خۆپارێزی و توندکردنەوەی ڕێوشوێنە تەندروستییەکان پریمەرلیگ بەردەوامی دەبێت و هاوشێوەی کەرەنتینی بەهاری 2020 خولەکە ڕاناگیرێت.

جگە لە بەریتانیا، وڵاتانی ئیسپانیا و ئەڵمانیا و فەرەنسا بەهەمان شێوە نزیکە بڕیاری کەرەنتینی گشتی بدەن، بەهەمان شێوە یانەکانی ئەو وڵاتانە کاریان لەسەر بەردەوامبوونی چالاکییە وەرزشییەکان بەتایبەت لە بواری تۆپی پێ کردووە، بەڵگەشیان ئەوەیە کە لەگەڵ دەستپێکردنەوەی چالاکییەکانی وەرزی ڕابردوو توانیویانە پارێزگاری لە یاریزانانیان بکەن و لە پڕۆسەکە سەرکەوتووبن.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵ، یەکێک لە گەورەترین کێشەکان کە بەهۆی ئەم بڕیارەوە ڕوبەڕوی تۆپی پێی ئینگلتەرا دەبێتەوە، گەڕانەوەی هاندەرانە بۆ ناو یاریگاکان، بە ئەگەرێکی زۆرەوە گەڕانەوەی هاندەران بەهۆی کەرەنتینی دووەمەوە تاوەکو وەرزی داهاتوو دوادەکەوێت.

بابەتی پێشتر

ڕیاڵ مه‌درید له‌ میرکاتۆی زستانی 2021 یاریزان ده‌کڕێت؟

بابەتی دواتر

خابیب هێرشیکردە سەر سەرۆکی فەرەنسا: خودا ڕوخسارت تێکبدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share