شەمخانی هەوڵی تیرۆركردنی كازمی دەبەستێتەوە بە خۆرئاواوە

عەلی شەمخانی و مستەفا كازمی

لە یەكەم كاردانەوەی بەرپرسانی ئێران لەبارەی هەوڵی تیرۆركردنی مستەفا كازمی، بەرپرسێكی باڵای تاران هێرشەكە بە “فیتنەیەكی نوێی خۆرئاوا” وەسفدەكات.

دوای هێرشەكەی سەر ماڵی مستەفا كازمی، عەلی شەمخانی ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران لە تویتەرەوە هەڵوێستی خۆی بڵاوكردووەتەوە، هێرشەكەی بە “هەوڵی تیرۆركردنی سەرۆك وەزیرانی عێراق” وەسفكردووە، دەڵێت، “فیتنەیەكی نوێیە و پێویستە لە ناوەندەكانی بیركردنەوە بیانییەكاندا بەدوایدا بگەڕێیت، كە چەندین ساڵە لەڕێگەی دروستكردن و پشتگیریكردنی گروپە تیرۆریستییەكەن و داگیركردنی وڵاتەكەكە، جگە لە نەبوونی ئاسایش و ناكۆكی و نائارامی بۆ گەلی عێراقی ستەملێكراو، هیچی دیكەی نەهێناوە”.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێرشێك بۆسەر ماڵی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەنجامدرا، كازمی بە سەلامەتی لە هێرشەكە ڕزگاری بوو.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ڕایگەیاند، هەوڵەكە كە ڕووبەڕووی سەرۆك وەزیرانی عێراق بووەتەوە لەڕێی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانە بووە، كە ویستراوە شوێنی مانەوەی لە ناوچەی سەوزی بەغداد بكرێتە ئامانج، بەبێ ئەوەی كازمی زیانی پێبگات.

بەپێی هەندێك لە سەرچاوەكان هێرشەكە لەڕێی دوو فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی بۆمبڕێژكراوەوە بووە.

بەشێك لە میدیا عێراقییەكان دەڵێن، لە هێرشەكەدا ژمارەیەك لە ئەندامانی تیمی پارێزگاری تایبەتی كازمی برینداربوون.

لە یەكەم لێدوانیدا پاش هەوڵی تیرۆكردنەكە، كازمی لە تویتێكدا سەلامەتی خۆی ڕاگەیاند و داوای “هێوركردنەوەی و خۆكۆنتڕۆڵكردنی لە هەمووان كرد لەپێناو عێراق”.

هەر سەبارەت بەو هێرشە پێشتر نێد پرایس، وتەبێژ بەناوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند، هەستمان بە دڵخۆشی كرد كاتێك زانیمان سەرۆك وەزیران هیچ زیانێكی پێنەگەیشتووە. ئەمە كارێكی تیرۆرستیی ڕوونە، كە بە توندی ئیدانەی دەكەین، پارێزەری دەوڵەتی عێراقی كردووەتە ئامانج”.

پرایس وتیشی، ویلایەتە یەكگرتووەكان لە پەیوەندی بەهێزدایە لەگەڵ هێزە ئەمنییەكانی عێراق كە ڕاسپێردراون بە پارێزگاری لە سەروەری و سەربەخۆیی عێراق.

واشنتن ئامادەیی خۆی نیشانداوە بۆ هاوكاریكردن لە لێكۆڵینەوەكانی تایبەت بە هێرشەكەدا، وتەبێژی دەرەوەی ئەمریكا وای وت.

بابەتی پێشتر

كۆمسیۆن: ئەمڕۆ دۆسیەی تانەکان کۆتایی دێت

بابەتی دواتر

یونامی: توندوتیژی و کاری نایاسایی نابێ ڕێگەیان پێبدرێت پرۆسەی دیموکراسی بە لاڕێدا ببەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق: داوا لە بەرپرسانی عێراق دەکەین لێکۆڵینەوەی تەواو لە هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر بکەن

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، رایدەگەیەنێت، داوا لە بەرپرسانی عێراق دەکەین لێکۆڵینەوەی تەواو لە هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر…
Total
0
Share